رووداو دیجیتاڵ
ئەحلام، کچێکی 15 ساڵانی دانیشتووی غەززەیە، ناوەکەی بە خۆیەوەیەتی، خەونی بە لە پێکردنەوەی سکێتەکانی، هاتە دی. ئیمان و وەفا دوو کچی دیکەن و چاویان لەو رۆژەیە بگەڕێنەوە قوتابخانە.
ئێندرو سەیبیرتن، کارمەندی ئاژانسی خۆراکی نەتەوە یەکگرتووەکانە و دەڵێت، "لە ژیانتدا بە ئەزموونێكی لەم جۆرە تێنەپەڕیویت؟ هیچ بنەمایەکی ژیان لە غەززەدا نییە، بەڵام ئاماژەی هیوا لە خەڵکەکەی زۆرە".
کچێک و خوشکێكی ئوم عودەی بەشێكن لە هەزاران ژن و منداڵە کوژراوانەی 2 ساڵی جەنگی غەززە؛ منداڵەکەی و نزیکەی 60 هەزاری دیکەی کەرتەکە تووشی بەدخۆراکی توند بوون.
ئێندرو سەیبیرتن ئاماژە بەوە دەدات، "کارێكی درێژخایەن دەبێت. سارێژکردن، بنیاتنانەوە و دەستکردنەوە بە ژیان، یەکێكە لە ئەزموونە دەگمەنەکان لە جیهان. سەرکەوتنی غەززەییەکان لەم کارە، ئەزموونێكە دەبێت جیهان وانەی لێ وەرگرێت".
96٪ـی کچانی سەروو 15 ساڵی غەززە خوێندەوارن؛ ژمارەکە لە میسری دراوسێی 65٪ـە.
رەگەزی مێ، نزیکەی 20٪ـی دەستی کاری غەززە پێکدەهێنن. سامانێكە، پێشبینی دەکرێت، غەززەی دوای جەنگ پشتی باشی پێوە بەستێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ