رووداو دیجیتاڵ
گرووپێکی هاککەر بەناوی 'حەنزەلە' رایگەیاند، دەستیان بەسەر بڕێکی زۆر لە زانیاری و بەڵگەنامە تایبەتییەکانی تامیر پاردۆ، سەرۆکی پێشووی دەزگای هەواڵگریی ئیسرائیل (مۆساد)دا گرتووە.
گرووپەکە ئاشکرای کردووە نزیکەی 14 گێگابایت زانیاری و بەڵگەنامەی نهێنی و هەستیاریان بڵاوکردووەتەوە، کە تێیدا وردەکاریی چەندین پڕۆژەی تیرۆرکردن و ئۆپەراسیۆنی نهێنیی مۆساد خراونەتە ڕوو.
بەگوێرەی زانیاری ئەو گرووپە هاککەرە، ئەو بەڵگەنامانە تیشک دەخەنە سەر ئەو فەرمانانەی پاردۆ لە کاتی سەرۆکایەتییەکەیدا بۆ کوشتنی ژمارەیەک لە پسپۆڕ و کەسایەتییەکانی دەری کردوون؛ لەنێویاندا ئاماژە بە ناوی زانا ئەتۆمییەکانی ئێران داریوش رەزایینەژاد و مستەفا ئەحمەدی رۆشەن کراوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ