لە پاریسەوە بۆ تاران؛ رێپێوان دژی دەسەڵات و گومان لە نییەتەکانی ئەمریکا

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
لهۆن نەسرەدین
  لە پاریس خۆپێشاندان لە دژی دەسەڵاتی ئێران کرا.
لە پاریس خۆپێشاندان لە دژی دەسەڵاتی ئێران کرا.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لە پاریس، پلاکاردەکان پەیامی خۆیان هەیە. لەسەر دانەیەکیان نووسراوە: "سیستمی کۆماری ئیسلامی، تاوانێکی دیکەیە دژی مرۆڤایەتی." بەشێک لە رەوەندی ئێرانی لە دیاسپۆرا، بەم شێوەیە پشتگیریی خۆیان بۆ خۆپێشاندانەکانی ناوخۆی وڵاتەکەیان دژ بە دەسەڵات دەردەبڕن.
 
ساڵح عەلەویزادە، دانیشتووی فەرەنسایە و دەڵێت، "پێموایە ئەمە کۆتایی کۆماری ئیسلامییە، چونکە ناتوانن ئەو هەموو خەڵکە ناڕازییە لە ناوەوە و دەرەوەی ئێران بکوژن؛ خەڵکی ئێران کۆماری ئیسلامییان ناوێت."
 
لە تاران، کە چەقی دەسەڵاتی سیاسیی کۆماری ئیسلامییە، دۆخەکە جیاوازە. هەرچەندە هیچ ئامارێکی سەربەخۆ لەبەر دەستدا نییە کە رێژەی لایەنگران و نەیارانی حکومەت پێشان بدات، بەڵام بۆ بەشێک لە ئێرانییەکان، ئەمریکا "شامی شەریف" نییە و متمانەیان پێی نییە.
 
قاسم، دانیشتووی ئێرانە و ئاماژە بەوە دەدات، "ئەمریکا؟ لە کوێ هاوکاریی خەڵکی کردووە؟ لە عێراق؟ لە سووریا؟ لە ڤەنزوێلا یان لە لوبنان؟ لە کوێ؟ ئەمریکا هەرگیز بیر لە خەڵک ناکاتەوە، تەنیا بیر لە سامان و بەرژەوەندیی نەتەوەیی خۆی دەکاتەوە."
 
لە بەرامبەر هەڕەشەکانی واشنتن، تاران لە رێگەی "پڕوپاگەندەی سەر دیوارەکانەوە" وەڵام دەداتەوە. لەسەر دیواری باڵەخانەکان وێنەی تابووت کێشراوە کە ئاڵای ئەمریکا و ئیسرائیلیان لێدراوە. لە مەیدانەکانیشدا "بیلبۆرد"ی دیجیتاڵی دانراون و ژمارەی ئەو رۆژانە دەژمێرن کە بە بڕوای ئەوان بۆ لەنێوچوونی ئیسرائیل ماون.
 
هاوکات لەگەڵ زیادبوونی هەڕەشەکانی ئەمریکا بۆ ئەنجامدانی هێرشی ئاسمانی و مووشەکی و ئەگەری کردنە ئامانجی سەرکردە باڵاکانی وڵات؛ عەلی خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران، دوای چەند رۆژێک لە دوورکەوتنەوە لە میدیاکان، لە مەزارگەی ئیمام خومەینی دەرکەوتەوە.
 
سەرباری گرژییەکان، ئاماژەی دیپلۆماسیش دەبینرێن. بە گوتەی عەلی لاریجانی، سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران، توانیویانە لە هەنگاوەکانی دەستپێکردنی دانوستاندن لەگەڵ ئەمریکا "بەرەوپێشچوون" تۆمار بکەن؛ دۆناڵد ترەمپیش ئاماژە بەوە دەکات کە تاران لە گفتوگۆکاندا جیدییە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دانیشتنێکی پەرلەمانی ئێران

پەرلەمانی ئێران سوپای وڵاتانی یەکێتیی ئەورووپا دەخاتە 'لیستی تیرۆرەوە'

سەرۆکی پەرلەمانی ئێران رایدەگەیێنێت، لە وەڵامی بڕیارەکەی یەکێتیی ئەورووپا بۆ بە "تیرۆریست" ناساندنی سوپای پاسداران، ئەوانیش سوپای وڵاتانی ئەندام لە یەکێتییەکە بە "گرووپی تیرۆریستی" دەناسێنن