سوپای پاسداران: لە هێرشێکی هاوبەشدا لەگەڵ حیزبوڵڵا 50 ئامانجمان لە ئیسرائیل پێکاوە

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

پەیوەندییە گشتییەکانی سوپای پاسدارانی ئێران، لە راگەیێندراوی ژمارە 33ی خۆیدا لەبارەی ئۆپەراسیۆنی "بەڵێنی راستەقینەی 4" رایگەیاند، لە شەپۆلی 40ـەمی هێرشەکانیاندا، بە هاوبەشی لەگەڵ حیزبوڵڵای لوبنان، زیاتر لە 50 ئامانجیان لە سەرتاسەری خاکە داگیرکراوەکان [ئیسرائیل] پێکاوە.
 
بەپێی راگەیێندراوەکەی سوپای پاسداران، ئەم هێرشە پێنج کاژێری خایاندووە و تێیدا مووشەکەکانی (قەدر، عیماد، خەیبەرشکێن و فەتاح) لە لایەن ئێرانەوە و ژمارەیەکی زۆر درۆن و مووشەکی هێرشبەر لەلایەن حیزبوڵڵای لوبنانەوە ئاراستەی ئامانجەکان کراون.
 
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، هێرشەکان بنکە سەربازییەکانی ئیسرائیلیان لە حەیفا، تەل ئەڤیڤ و بئرسەبع کردووەتە ئامانج. هەروەها سوپای پاسداران ئاشکرای کردووە، هەردوو بنکەی ئەزرەق و خەرج-ی ئەمریکاشیان لە ناوچەکەدا بە مووشەک پێکاوە.
 
سوپای پاسداران دەڵێت: "وەک چۆن سەرچاوە میدیاییەکانی رژێمی زایۆنی دانیان پێدا ناوە، لە 24 کاژێری رابردوودا ئاراستەکردنی مووشەک لە ئێرانەوە بۆ ئیسرائیل بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە و زیانە گیانییەکانی زایۆنییەکان لە هەڵکشاندایە."
 
ئاماژە بەوە دراوە کە "ژیان لەژێر دەنگی زەنگی ئاگادارکردنەوەدا" و مانەوەی درێژخایەنی دانیشتووانی ئیسرائیل لە پەناگەکاندا، دەرەنجامی سیاسەتەکانی ترەمپ و نەتانیاهووە لەم شەڕەدا و جەختیش دەکەنەوە کە "لێدانە کوشندەکان بەردەوام دەبن."

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

موجتەبا خامنەیی، رێبەری نوێی ئێران

تاران دەنگۆی برینداربوونی موجتەبا خامنەیی رەتدەکاتەوە

کوڕی سەرۆککۆماری ئێران دەنگۆی برینداربوونی موجتەبا خامنەیی، رێبەری نوێی وڵاتەکە رەتدەکاتەوە و رایگەیاند کە ئەو "سەلامەتە"، ئەمەش دوای ئەوەی سەرچاوە ئەمریکی و ئیسرائیلییەکان ئاماژەیان بەوە کردبوو، لە هێرشە ئاسمانییەکاندا بریندار بووە