لێکۆڵینەوەیەک: ئەمریکا بەهۆی هەڵەی هەواڵگری و بەکارهێنانی داتای کۆن قوتابخانە ئێرانییەکەی پێکاوە

3 کاژێر له‌مه‌وپێش
تەنیا ئەحمەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

رۆژنامەی نیویۆرک تایمز لە راپۆرتێکی بنکۆڵکاریدا ئاشکرای کرد، لێکۆڵینەوەیەکی سوپای ئەمریکا گەیشتووەتە ئەو دەرەنجامەی کە مووشەکێکی تۆماهۆکی ئەمریکی، بەهۆی هەڵە لە دەستنیشانکردنی ئامانج، قوتابخانەیەکی سەرەتایی لە پارێزگەی هورموزگانی باشووری ئێران پێکاوە.
 
بەپێی راپۆرتەکە، لێکۆڵینەوە لە هێرشەکەی 28ـی شوبات هێشتا بەردەوامە، بەڵام دەرەنجامە سەرەتاییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە بەرپرسیارێتییەکە دەکەوێتە ئەستۆی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا. 
 
بەگوێرەی راپۆرتەکە، ئەفسەرانی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا- سێنتکۆم بە پشتبەستن بە زانیارییە کۆنەکانی ئاژانسی هەواڵگریی بەرگری (DIA)، شوێنی ئامانجەکەیان دیاریکردووە.
 
چۆنێتیی روودانی هەڵەکە
 
نیویۆرک تایمز ئاماژەی بەوە کردووە، سوپای ئەمریکا خەریکی بۆردوومانکردنی بنکەیەکی سەربازیی ئێرانی بووە لە تەنیشت قوتابخانەکە. ئەو شوێنەی قوتابخانەکەی تێدا دروستکراوە، لە بنەڕەتدا بەشێک بووە لە ناوچەی بنکە دەریاییەکە. هەرچەندە لە نێوان ساڵانی 2013 بۆ 2016 باڵەخانەی قوتابخانەکە بە پەرژین لە بنکە سەربازییەکە جیاکراوەتەوە، بەڵام بەهۆی بەکارهێنانی نەخشە و زانیاریی کۆن، وەک ئامانجی سەربازی بینراوە. لێکۆڵەران ئێستا بەدوای ئەوەدا دەگەڕێن کێ بەرپرس بووە لەوەی پێش هێرشەکە وردبینی لە راستیی داتاکاندا نەکردووە.
 
حکومەتی ئێران رایگەیاندووە، لە ئەنجامی ئەم هێرشە بۆ سەر قوتابخانەیەکی شاری میناب، زیاتر لە 150 کەس کوژراون. میدیاکانی ئێران ئاماژەیان بەوە کردووە کە رێوڕەسمی بە خاکسپاردن بۆ لانیکەم 165 کوژراو کراوە کە زۆربەیان منداڵ بوون. مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران ئەم "تاوانە"ی خستە ئەستۆی ئەمریکا و ئیسرائیل.
 
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا کە سەرەتا گوتبووی رەنگە ئێران خۆی بەرپرس بێت لەو هێرشە، دواتر رایگەیاند: "هەرچییەک لە راپۆرتەکەدا دەربکەوێت، من ئامادەم وەک خۆی قبووڵی بکەم." بەڵام رۆژی چوارشەممە کاتێک رۆژنامەڤانان پرسیاری راپۆرتەکەی نیویۆرک تایمزیان لێکرد، ترەمپ گوتی: "ئاگاداری ئەو راپۆرتە نیم."
 
لەلایەکی دیکەوە، مارکۆ روبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا جەختی کردەوە، وڵاتەکەی بە ئەنقەست قوتابخانە ناکاتە ئامانج. ئیسرائیلیش بەردەوامە لە رەتکردنەوەی هەر جۆرە تێوەگلانێک یان ئاگادارییەک لەو هێرشە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

موجتەبا خامنەیی، رێبەری نوێی ئێران

تاران دەنگۆی برینداربوونی موجتەبا خامنەیی رەتدەکاتەوە

کوڕی سەرۆککۆماری ئێران دەنگۆی برینداربوونی موجتەبا خامنەیی، رێبەری نوێی وڵاتەکە رەتدەکاتەوە و رایگەیاند کە ئەو "سەلامەتە"، ئەمەش دوای ئەوەی سەرچاوە ئەمریکی و ئیسرائیلییەکان ئاماژەیان بەوە کردبوو، لە هێرشە ئاسمانییەکاندا بریندار بووە