سوپای ئیسرائیل: 12 ناوچەی تارانمان بۆردوومان کرد

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
رووداو @Rudawkurdish
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

سوپای ئیسرائیل دەڵێ، لە زنجیرەیەک هێرشدا بۆ سەر تاران، 12  کارگەی بەرهەمهێنانی مووشەک، کۆگەی چەک و ناوەندی سەربازی لە تاران کردووەتە ئامانج.
 
هێرشەکان بەیانی ئەمڕۆ هەینی کراون و سوپای ئیسرائیل دەڵێ، لەم هێرشانەدا دەیان ژێرخانی سەربازییان لەنێوبردووە.
 
بەپێی راگەیێندراوەکەی سوپای ئیسرائیل، چەندین کارگە و شوێنی دروستکردنی مووشەکی بالیستی لە تاران بە ئامانج گیراون. 
 
سوپای ئیسرائیل باس لەوە دەکات، لە رۆژهەڵاتی تارانیش چەندین سەکۆی تایبەت بە هاویشتنی مووشەکی  بالیستی کردووەتە ئامانجی کە هێزەکانی ئێرانیشی تێدابوون.
 
لە راگەیێندراوەکەی سوپای ئیسرائیل دا هاتووە، "دوای لەنێوبردنی کارگە و سەکۆکانی هاویشتنی مووشەکی بالیستی لە رۆژئاوای ئێران، ئێستا ئێران پەنای بۆ هاویشتنی مووشەک لە ناوەندی وڵاتەکەیەوە بردووە."
 
سوپای ئیسرائیل باس لەوە دەکات کە "لە زیادکردنی هێرشەکان بۆ سەر یەکە مووشەکییەکان لە سەرتاسەری ئێران بەردەوام دەبین تا ئەو کاتەی ژمارەی هاویشتنی مووشەکەکان بۆ ئیسرائیل دەگەیێنینە کەمترین."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

موجتەبا خامنەیی، رێبەری ئێران. وێنە: AFP

موجتەبا خامنەیی: هێرشەکانی سەر تورکیا و عومان لەلایەن ئێران و بەرەی موقاوەمەوە نەکراون

موجتەبا خامنەیی: ئەو هێرشانەی کراونەتە سەر تورکیا و عومان (کە هەردووکیان پەیوەندیی گونجاویان لەگەڵماندا هەیە) بە هیچ شێوەیەک لەلایەن هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی و هێزەکانی دیکەی بەرەی موقاوەمەوە نەبووە.