قەرارگەی ناوەندیی خاتەمولئەنبیا هۆشدارییەکی تووند دەداتە ئیمارات

3 کاژێر له‌مه‌وپێش
رووداو @Rudawkurdish
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

قەرارگەی ناوەندیی خاتەمولئەنبیا هۆشدارییەکی تووندی ئاراستەی ئیمارات کرد و رایگەیاند، لە ئەگەری دووبارەبوونەوەی هەر دەستدرێژییەک لە خاکی ئەو وڵاتەوە بۆ سەر دوورگەکانی ئێران، هێزە چەکدارەکانیان شاری رەئسل خەیمەی ئیمارات دەکەنە ئامانج.
 
گوتەبێژی قەرارگەی ناوەندیی خاتەمولئەنبیا لە راگەیەندراوێکدا جەختی لەوە کردەوە کە کۆماری ئیسلامی ئێران وەک پێشتر بەکردەوە سەلماندوویەتی، هەر شوێنێک ببێتە سەرچاوەی هێرش و دەستدرێژی بۆ سەر سەروەریی خاکەکەی، بێبەری نابێت و وەڵامی دەبێت.
 
لە هۆشدارییەکەی ئەو ناوەندە سەربازییەی ئێراندا هاتووە: "ئەگەر لەلایەن ئیماراتەوە دەستدرێژی بکرێتە سەر دوورگەکانی (بوموسا و تنبی گەورە) لە کەنداوی فارس، هێزە چەکدارەکانی ئێران بە تووندی وەڵام دەدەنەوە و شاری رەئسل خەیمە لەو وڵاتە دەکەوێتە ژێر بۆردوومان و لێدانی کوشندەی هێزەکانیان."
 
ئەم هەڕەشە نوێیەی ئێران پاش ئەوە دێت، کە گرژییەکان لەسەر ئەو دوورگانە لە کەنداوی فارس لەنێوان هەردوو وڵاتدا پەرەی سەندووە و ئێران پێداگرییەکی زۆری لەسەر پاراستنی سەروەری خاک و دوورگەکانی دەکات.
 
قەرارگەی ناوەندیی خاتەمولئەنبیا بە باڵاترین قەرارگە و فەرماندەییی سەربازی لە ئێران دادەنرێت. ئەرکی سەرەکیی بریتییە لە چاودێری و هەماهەنگی لەنێوان سەرجەم هێزە چەکدارەکانی وڵاتەکەدا و راستەوخۆ سەر بە فەرماندەیی گشتیی هێزە چەکدارەکان و نووسینگەی رێبەری باڵای ئێران (بەیتی رەهبەری)ـیە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ساتی بۆردوومانێک بۆسەر تاران

سوپای ئیسرائیل: 12 ناوچەی تارانمان بۆردوومان کرد

سوپای ئیسرائیل دەڵێ، لە زنجیرەیەک هێرشدا بۆ سەر تاران، 12 کارگەی بەرهەمهێنانی مووشەک، کۆگەی چەک و ناوەندی سەربازی لە تاران کردووەتە ئامانج