رووداو دیجیتاڵ
بنکەیەکی ئاسمانیی سوپای پاسدران لە ناوەندی ئیسفەهان و چەندین بنکەی دیکەی سەربازی لە کاشانی سەر بە پارێزگاکە بۆردوومان کران.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی 20-03-2026، هێرشێکی چڕ کرایە سەر چەند ناوچەیەکی ناوەندی پارێزگای ئیسفەهان، لەوانەش بنکەی ئاسمانیی سوپای پاسداران.
هاوکات دەنگی تەقینەوەی بەهێز لە کاشانی سەر بە پارێزگاکە بیستراوە و سیستمی بەرگریی ئاسمانیش لە شارەکە کارا کراوە.
لەو دیمەنانەدا کە بڵاوکراونەتەوە دیارە گڕ لەو شوێنە بەرز دەبێتەوە کە بۆردوومان کراوە و هەروەها دەنگی تەقینەوەش دەبیسترێت.
تاوەکو ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر قەبارەی زیانەکان بەردەست نییە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ