هێرشکرایە سەر چەند ناوچەیەک لە بەندەر عەباس و سمنانی ئێران

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
پەیمان محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
میدیاکانی ئێران باس لە بۆردوومانی چڕی چەندین ناوچەی پارێزگای سمنان و بەندەر عەباسی هورمزگان دەکەن.
 
بەگوێرەی میدیاکانی ئێران، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی 20-03-2026، جارێکی دیکە هێرشێکی چڕ کراوەتە سەر بنکەی ئاسمانیی سوپای پاسداران لە بەندەر عەباسی پارێزگای هورمزگان.
 
بەگوێرەی ئەو دیمەنانەی کە بڵاوکراونەتەوە، لە ئەنجامی هێرشەکەدا، دووکەڵێکی چڕ لە بەشێکی بنکە ئاسمانییەکە بەرز دەبێتەوە.
 
هاوکات لە ناوەندی پارێزگای سمنان و ناوچەکانی مەهدیشەهر، شەهمیرزا و چەندین شاری سەر بە پارێزگاکە، دەنگی تەقینەوەی بەهێز بیستراوە.
 
لە وێنەیەکدا کە لە بۆردوومانەکەی سمنان بڵاوکراوەتەوە، دیارە کە هێرشکراوەتە سەر باڵەخانەیەکی چەند نهۆمی و نهۆمێکی بە تەواوی تێکدراوە.
 
جەنگی ئەمریکا-ئیسرائیل لەگەڵ ئێران پێی ناوەتە 21ـەم رۆژەوە و تاوەکو ئێستاش بەردەوامە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە