لە ئێران لە کامپێکی وازهێنان لە ماددەی هۆشبەر ئەشکەنجەی ئالوودەبووان دەدرێت

30-01-2021
فریا یونسی
ئالوودەبووەکان لە کامپەکەدا
ئالوودەبووەکان لە کامپەکەدا
نیشانەکردن ماددەی هۆشبەر ئێران
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

بەشێک لە بەکارهێنەرانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان لە ئێران، دیمەنی کامپێکی وازپێهێنان لە ماددەی هۆشبەر بڵاوبووەتەوە کە کاردانەوەی زۆری لێکەوتەوە و بووەهۆی داخستنی کامپەکە لەلایەن حکومەتەوە.
 
لە کامپی "قەڵات" لە شاری شیراز کە ناوەندێکە بۆ وازپێهێنان لە ماددەی هۆشبەر، تووندوتیژی لەگەڵ ئالوودەبووان دەکرێت و تێیدا بە لێدان و ئەشکەنجەدان، خستنەنێو سەهۆڵاوی ئالودەبووان و جنێو و سووکایەتی پێیان، هەوڵی وازپێهێنان لە ماددەی هۆشبەر دەدرێت.
 
لەو ڤیدیۆیەی لە سۆشیاڵمیدیادا بڵاوبووەتەوە دەردەکەوێت، ئالوودەبووان بە جلوبەرگەوە دەخرێنە نێو سەهۆڵاوەوە و دوایی بە داردەست و قەمچی لێیان دەدرێت و ئەشكەنجە دەدرێن. 
 
ئەو دیمەنانەش کاردانەوەیەکی زۆری لێکەوتەوە، بەڕێوەبەرایەتیی رێکخراوی خۆشبژێویی شاری شیراز، دوای بینینی ڤیدیۆکە بڕیاری داخستنی ناوەندەکەی داوە و "فەرمانبەرانی ناوەندەکەی بە تاوانی تووندوتیژی لەگەڵ نەخۆشدا دایە دادگە، تاوەکو دادگایی بکرێن".
 
هەروەها ئالوودەبووانی ئەشکەنجەدراویشی گواستەوە بۆ نەخۆشخانەکانی شاری شیراز تاوەکو لەژێر چاودێریی پزیشکیدا بن.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنی تاقیکردنەوەیەکی مووشەکیی ئێران. وێنە: ئەرشیڤ

لیژنەی ئاسایشی نیشتمانیی پەرلەمانی ئێران: دەستبەرداری توانای مووشەکیمان نابین

گوتەبێژی لیژنەی ئاسایشی نیشتمانیی پەرلەمانی ئێران گەشبین نییە کە دانوستاندن لەگەڵ ئەمریکا ئەنجامی هەبێت، توانای مووشەکیی وڵاتەکەش بە ''گەرەنتیکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئێران'' ناودەبات و دەڵێت، بە هیچ شێوەیەک دەستبەرداری نابن