مقاوەمەی ئیسلامی: درۆنێکی MQ9ـی ئەمریکیمان لە ئاسمانی سەلاحەدین خستەخوارەوە

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
مالیک محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

گرووپە چەکدارەکانی ناسراو بە "مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق" بەرپرسیارێتی خۆیان لە خستنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی سوپای ئەمریکا لە پارێزگای سەلاحەدین راگەیاند.
 
رۆژی پێنجشەممە 5ی ئاداری 2026، مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق لە راگەیێندراوێکدا ئاشکرای کرد، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی جۆری  (MQ9)ی سەر بە هێزەکانی ئەمریکایان کردووەتە ئامانج و خستوویانەتە خوارەوە.
 
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، ئۆپەراسیۆنەکە لە ئاسمانی پارێزگای سەلاحەدین ئەنجامدراوە و فڕۆکەکە بە "چەکی گونجاو" پێکراوە.
 
مقاوەمەی ئیسلامی رایگەیاندووە: "ئەمە لە چوارچێوەی بەرگریکردنە لە سەروەریی وڵات و ئاسمانی عێراق کە لەلایەن فڕۆکەی هێزە داگیرکەرەکانەوە بەزێنراوە".
 
 MQ9 Reaper  یەکێکە لە پێشکەوتووترین فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی سوپای ئەمریکا کە بۆ بۆردوومان و کۆکردنەوەی زانیاری هەواڵگری بەکاردێت.
 
تاوەکو ئێستا سوپای ئەمریکا و سێنتکۆم هیچ روونکردنەوەیەکیان لەبارەی خستنەخوارەوەی ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانە بڵاونەکردووەتەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کێڵگەیەکی نەوت لە هەرێمی کوردستان. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ بەندەری جەیهان دەستیپێکردەوە

سەرچاوەیەکی باڵا لە وەزارەتی نەوتی عێراق بە رووداوی راگەیاند، هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان لەڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە بەشێوەیەکی "سنووردار" دەستیپێکردووەتەوە، بەڵام بەهۆی کەمیی بڕی بەرهەمهێنراو، بۆرییەکە لە 24 کاژێردا تەنیا دوو کاژێر کار دەکات.