سوودانی هەموو بەرپرسانی هەواڵگریی دەشتی نەینەوا لەکار لادەدات

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
گەشاو خالید
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکوەزیرانی عێراق لە بارەگای فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانەوە هۆشداری دەدات لەوەی رێگە بە هیچ لایەنێک نادەن عێراق پەلکێشی نێو جەنگ و ململانێکان بکات، هاوکات فەرمانی کرد بە لادانی سەرجەم بەرپرسانی دەزگا هەواڵگرییەکان لە سنووری دەشتی نەینەوا.
 
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، محەممەد شیاع سوودانی، فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق سەردانی بارەگای فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی کردووە و سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی کردووە کە وەزیری ناوخۆ، سەرۆک ئەرکانی سوپا، جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، سەرۆکی دەزگای دژەتیرۆر و سکرتێری فەرماندەی گشتی تێیدا ئامادەبوون.
 
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، سوودانی جەختی کردووەتەوە کە "کەمتەرخەمی لەگەڵ هیچ هەوڵێک ناکرێت کە ئامانجی تێوەگلانی عێراق بێت لە جەنگدا و رێگری بکرێت لە هەر شتێک کە ببێتە هەڕەشە بۆ سەر سەقامگیریی وڵات".
 
محەممەد شیاع سوودانی لە سەردانەکەیدا بۆ سەنتەری کۆنترۆڵی ئۆپەراسیۆنەکان، بە فەرماندە ئەمنییەکانی راگەیاندووە، "بەرپرسیارێتی شەرعی و یاساییتان وادەخوازێت بەرژەوەندیی عێراق بخەنە سەرووی هەموو شتێکەوە، نابێت رێگە بە هیچ لایەنێک بدرێت وڵات پەلکێشی ململانێکان بکات".
 
وەک بەشێک لە رێکارەکان، سوودانی فەرمانی کردووە لێپرسینەوە لە هەر لایەن و ئەندامێکی ئەمنی بکرێت کە کەمتەرخەم بێت لە جێبەجێکردنی ئەرکەکەیدا و فەرمانی کردووە بە لادانی سەرجەم بەرپرسانی دەزگا هەواڵگرییەکان لە کەرتی ئۆپەراسیۆنەکانی دەشتی نەینەوا."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

پەرلەمانی عێراق

بەرپرسە ئەمنییەکانی عێراق دەچنە پەرلەمان

بڕیارە پەرلەمانی عێراق بە ئامادەبوونی فەرماندە سەربازی و ئەمنییەکان کۆببێتەوە بۆ تاوتوێکردنی ئاڵنگارییە ئەمنییەکان، کە بەهۆی جەنگی نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران رووبەڕووی عێراق بوونەتەوە.