گوتاربێژی نەجەف: تۆپەکە لە گۆڕەپانی کوردە بۆ یەکلاییکردنەوەی پۆستی سەرۆککۆمار

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
گەشاو خالید
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ
 
پێشنوێژی مزگەوتی گەورەی نەجەف دەڵێ: "تۆپەکە لە گۆڕەپانی برایانی کورددایە" بۆ یەکلاییکردنەوەی پۆستی سەرۆککۆمار و دەشڵێت: "هیوای هەڵوێستێکی یەکگرتوویان لێ دەخوازین."
 
رۆژی هەینی، 6ـی شوباتی 2026، سەدرەدین قەبانچی، پێشنوێژ و گوتاربێژی مزگەوتی گەورەی نەجەف لە گوتاری نوێژی هەینیدا لەبارەی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق و هەڵبژاردنی پۆستی سەرۆککۆمار گوتی: "تۆپەکە ئێستا لە گۆڕەپانی برایانی کورددایە. ئێمە دەست وەرنادەینە کاروباریان، بەڵام هیوای هەڵوێستێکی یەکگرتوویان لێ دەخوازین بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی پۆستی سەرۆککۆمار."
 
سەبارەت بە هەڵبژاردنی سەرۆکوەزیران، قەبانچی گوتی، چوارچێوەی هاوئاهەنگی لە هەوڵەکانی بەردەوامە بۆ چارەسەرکردنی ئەو دۆخەی هاتووەتە پێشەوە، ئەوەش دوای تویتەکەی چەند رۆژێک لەمەوبەری دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا.
 
سەدرەدین قەبانچی لەبارەی گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێرانیش قسەی کرد و گوتی: "هاوسەنگەریی خۆمان لەگەڵ ئێران بەرامبەر هەر دەستدرێژییەک رادەگەیەنین، چونکە ئەم جەنگەش بۆ ئێمە جەنگی بوون و پاراستنی ناسنامەیە."
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە