کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ئەسیل نوجەیفی لەمیانەی هەواڵەکانی کاژێر 8-ی کەناڵی رووداو

ئەسیل نوجەیفی لەمیانەی هەواڵەکانی کاژێر 8-ی کەناڵی رووداو

middleeast

ئەسیل نوجەیفی: داعش زیاتر لە 2 هەزار كەسی بێتاوانی لە موسڵ كوشتووە

سەرکەوت رۆستەم

سەرکەوت رۆستەم

08-08-2015
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سەرکەوت رۆستەم
سەرکەوت رۆستەم08-08-2015

بابەتی پەیوەندیدار

زەهرا کازم سەدر: کێشەکانی بەغدا و هەولێر بە سازش و گفتوگۆ چارەسەردەکرێن
هەڤپەیڤین26-11-2026

زەهرا کازم سەدر: کێشەکانی بەغدا و هەولێر بە سازش و گفتوگۆ چارەسەردەکرێن

براکۆ شوانی: یەکێتی و پارتی بۆ پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان ناکۆکییەکانیان وەلاناوە
عێراق26-11-2026

براکۆ شوانی: یەکێتی و پارتی بۆ پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان ناکۆکییەکانیان وەلاناوە

بناس دۆسکی: دوو پەرلەمانتاری کورد واژۆی پاڵپشتییان بۆ بڕیارەکانی عەلی زەیدی کردووە
عێراق26-11-2026

بناس دۆسکی: دوو پەرلەمانتاری کورد واژۆی پاڵپشتییان بۆ بڕیارەکانی عەلی زەیدی کردووە

رووداو- هەولێر

پارێزگاری پێشووی نەینەوا رایگەیاند:" رێكخراوی داعش لە کاتی کۆنترۆڵکردنی موسڵەوە تاوەكو ئێستا، زیاتر لە 2000 هەزار كەسی لەو شارە كووشتووە".


ئەسیل نوجەیفی پارێزگاری پێشووی موسڵ لە هەواڵەکانی کاژێر 8-ی (تۆڕی میدیایی رووداو)رایگەیاند:" ئەو 2 هەزار کەسە کە کوژراون لیستی ناوەکانیان لەلایەن داعشەوە بڵاوکراونەتەوە کە هەندێکیان پیشتر پەرلەمانتار و کاندیدی پەرلەمان بوونەو نزیکەی 200 کەسیشیان ئەفسەر و کارمەندی دەزگا ئەمنییەکان بوون".

هەروەها گوتیشی:" کۆمەڵێکی دیکەیان سەرکردە و فەرماندەی گرووپە چەکدارەکانی سووننە بوون وەک گرووپی نەقشبەندی کە رەتیانکردووەتەوە بەیعەت بە داعش بدەن".

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا پارێزگاری پێشووی نەینەوا رایگەیاند:" حکومەتی عێراق ئێستا ناتوانێ ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی موسڵ دەسپێبکات چونکە لە شەڕی کۆنترۆڵکردنەوەی ئەنبار بەشێکی زۆری لە هێزەکانی لەدەستدا و ئەوەی کە هەیە ئێستا حکومەتی عێراق ناتوانێ پشت بەو هێزانەوە ببەستێت بۆ گرتنەوەی موسڵ".

پێشتریش سەلیم جبووری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند "رێكخراوی داعش زیاتر لە 2000 هەزار كەسی بێتاوانی كوشتووە لە شاری موسڵ لەوەتەی شارەكەی كۆنترۆڵكردووە لە 10ی حوزەیرانی ساڵی2014".

ئوسامە نوجەیفی، جێگری سەرۆككۆمار رایگەیاند، كەوا" رێكخراوی داعش 2070 كەسی كوشتووە لە شاری موسڵ بێ ئەوەی تەرمەكانیان رادەستی كەسوكارییان بكاتەوە و تەنیا ناوەكانیانی لە سەر دیوارەكانی پزیشكی دادوەری موسڵ هەڵواسیوە".

داعش ئەو کەسانەی بە تۆمەتی جیاواز کوشتوون، لەوانەش سیخوڕیکردن و لادان لە ئادابی ئیسلامی ، هەمووشیان دانیشتووی شاری موسڵی ناوەندی پارێزگای نەینەوان.

بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی لە میدیاکان بڵاودەبنەوە، رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی ناسراو بەداعش رۆژانە خەڵكێكی زۆر لە سێدارەدەدات بە رێگای جۆراوجۆر و بە تۆمەتی جۆراوجۆر، زۆربەی ئەو کەسانەش بە تۆمەتی سیخوڕی دەكوژرێن.

بابەتی پەیوەندیدار

زەهرا کازم سەدر: کێشەکانی بەغدا و هەولێر بە سازش و گفتوگۆ چارەسەردەکرێن
هەڤپەیڤین26-11-2026

زەهرا کازم سەدر: کێشەکانی بەغدا و هەولێر بە سازش و گفتوگۆ چارەسەردەکرێن

براکۆ شوانی: یەکێتی و پارتی بۆ پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان ناکۆکییەکانیان وەلاناوە
عێراق26-11-2026

براکۆ شوانی: یەکێتی و پارتی بۆ پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان ناکۆکییەکانیان وەلاناوە

بناس دۆسکی: دوو پەرلەمانتاری کورد واژۆی پاڵپشتییان بۆ بڕیارەکانی عەلی زەیدی کردووە
عێراق26-11-2026

بناس دۆسکی: دوو پەرلەمانتاری کورد واژۆی پاڵپشتییان بۆ بڕیارەکانی عەلی زەیدی کردووە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە