رووداو دیجیتاڵ
ئەو گرووپەی ناوی خۆی ناوە (مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق) رایگەیاند، لە 24 کاژێری رابردوودا 26 هێرشی لە عێراق و ناوچەکە کردووە.
ئەو گرووپە ئەمڕۆ دووشەممە 9ی ئاداری 2026 لە راگەیێندراوێکی کورتدا ئاماژەی بەوە کرد، لەو هێرشانەدا دەیان درۆن و مووشەکی بەکارهێناوە.
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، ئامانجی هێرشەکان ئەو بنکە سەربازییانە بوون کە گرووپەکە بە "بنکەی دووژمن" لە ناوی بردوون.
گرووپەکە رۆژی یەکشەممە 8ی ئاداری 2026 بڵاویکردەوە، لە 24 کاژێردا 24 هێرشی کردووە.
لە سەرەتای هەڵگیرسانی جەنگەوە لە 28-02-2026ەوە و بەگوێرەی راگەیێندراوەکانی، گرووپی موقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق نزیکەی 120 هێرشی کردووە.
موقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق لە ژمارەیەک گرووپی چەکداریی شیعەی نزیک لە کۆماری ئیسلامیی ئێران پێکدێت.
بەگوێرەی ئەو ئامارەی خۆی بڵاویکردووەتەوە، لە 4ی ئاداردا زۆرترین هێرشی کردووە، کە 29 هێرش بوون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ