رووداو - هەولێر
پۆل پۆل چەك و تەقەمەنی و قافڵە سەربازییەكان بەرێوەن بۆ پاڵپشتی هێزەكانی عێراق و حەشدی شعبی لە شەڕی تکریت، كەچی تائێستا ئەو هەموو هێزە هیچ پێشڕەوییەكیان نەكردووە كە بەرچاوبێت، وەك دێمبسی جەنراڵی ئەمریكی وەسفی كرد، ئەم هەموو هێزە زەبەلاحە لایەنی هەماهەنگیان زۆر لاوازە، بەڵام بەرپرسان لێرە باس لە پلان ورۆڵی سەركەوتووی سوپای عێراق دەكەن بەتایبەت لەم شەڕەدا.
تكریت لە هەرچوار دەروازەكەی شەروپێكدادانێكی قورسە، لە دەروازەی رۆژهەڵاتەوە چەكدارانی حەشدی شەعبی و هێزی عێراقی هەوڵدەدەن دەروازەی علم والبو عەجیل كۆنترۆڵبكەن بەمەبەستی گەمارۆدانی چەكداران لەناوەڕاستی تكریت.
سەربازانی سوپای عێراقی بە ئاشكرا پشت بە چەكدارانی میلیشیا شیعەكانی نێو حەشدی شەعبی دەبەستن، بەرپرسان دەڵێن كە گوایە شەڕی تكریت تایبەتمەندی خۆی هەیە جیا لە شەڕی ناوچەكانی دیكە.
بەشداری خۆبەخشانی ژنان لەم شەڕە یەكێكە لە تایبەتمەندییەكانی، ژنەکان لە سەر بانگەوازی مەرجەعیەتی شیعەكان هاتوون بۆ ناوچەكە و شان بەشانی چەكدارانی حەشدی شەعبی راوەستاون، وەك خۆیان دەڵێن ئەگەر هیچیان پێنەكرێت، دەتوانن ورەی برا چەكدارەکانیان بەرزبكەنەوە.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ