دادگەى فیدڕاڵى سکاڵاى دژ بە باجى 20%ى سەر ئینتەرنێت و تەلەفۆن یەکلا دەکاتەوە

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

دادگەى باڵاى فیدراڵى عێراق دوو سکاڵا لە دژی گەڕاندنەوەی کارکردن بە باجی 20%ی سەر خزمەتگوزاریی ئینتەرنێت و پەیوەندیی مۆبایل تاوتوێدەکات، کە بە بڕیارێکى ئەنجوومەنى وەزیرانى فیدراڵ کراوە، پارێزەرى یەکێک لە سکاڵاکان دەڵێت: "حکومەت لە قۆناخى کاربەڕێکەردا بڕیارەکەى داوە و دەبێت ئەو باجە بە یاسا دابنرێت".
 
سکاڵاکان بە جیا لەلایەن مستەفا سەنەد و محەممەد جاسم، ئەندامانی پەرلەمانی عێراق، لە دژی سەرۆکوەزیرانی عێراق تۆمار کراون و ئەمڕۆ سێشەممە 17ى شوباتى 2026 دادگەی فیدراڵی یەکەم دانیشتنیان لە بارەیەوە دەکات.
 
سکاڵاکاران داوایان کردووە بڕیارێکی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە نادەستووری هەژمار بکرێت بۆ گەڕاندنەوەی کارکردن بە رێژەی 20%ی باج لەسەر خزمەتگوزاریی ئینتەرنێت و پەیوەندیی تەلەفۆنی، بەوپێیەی بە بڕواى سکاڵاکاران بڕیارەکە لە دەسەڵاتی حکومەتی کاربەڕێکەردا نییە.
 
سێشەممە 17ى شوباتى 2026، ئەحمەد مازن مەکیە، پارێزەری یەکێک لەو سکاڵاکارانە بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند: "سکاڵاکان لەدژى بڕیارى 1083 ى ئەنجوومەنى وەزیرانى عێراقە کە لەسەردەمى حکومەتى کاربەڕێکەردا تۆمار کراوە"
 
بڕیارەکەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە 21ی کانوونی یەکەمى 2025 دەرکراوە، لەکاتێکدا بەگوێرەی شرۆڤەی دادگەی باڵای فیدراڵیی عێراق، لە 11ی تشرینی دووەمی پارەوە حکومەت دەبێتە کاربەڕێکەر، ئەوەش بەهۆی هەڵبژاردنی پەرلەمان و کۆتاییهاتنی خولی پێنجەم.
 
ئەحمەد مازن مەکیە گوتى: "ئەو بڕیارە نادروست بووە لەبەرئەوەى حکومەتى دەسەڵاتى گۆڕانکارى نییە لە رسوومات و باجدا تەنانەت ئەگەر حکومەتیش کاربەڕێکەر نەبێت و حکومەتى دەسەڵاتى تەواویش بێت بەگوێرەى دەستوور دەبێت بەو باج و رسوماتانە بە یاسا دیاریبکرێن".
 
باجی 20%ی سەر خزمەتگوزاریی ئینتەرنێت و پەیوەندی لە یاسای بودجەى سێ ساڵەی عێراق (2023 بۆ 2025) راگیرابوو؛ گەڕاندنەوەى کارکردن بەو رێژەى باجە، لێکەوتەی لەسەر زیادبوونى نرخی کارتەکانی مۆبایل و ئینتەرنێت دەبێت.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

پەرلەمانی عێراق

پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە و ژمارەی لیژنەکان بۆ 20 لیژنە کەم دەکرێنەوە

پەرلەمانی عێراق بۆ دەنگدان لەسەر هەمواری پەیڕەوی ناوخۆ و دیاریکردنی ئەرکی لیژنەکان کۆدەبێتەوە. پەرلەمانتارێک ئاشکرای دەکات، ژمارەی لیژنە هەمیشەییەکان لە 25ـەوە بۆ 20 لیژنە کەم دەکرێنەوە