عێراق شاندێک بۆ هاوردەکردنەوەی گاز دەنێرێتە ئێران

5 کاژێر له‌مه‌وپێش
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

عێراق شاندێک دەنێرێتە ئێران بۆ تاوتوێى پرسی بڕینی هاوردەی گازی ئەو وڵاتە بۆ وێستگەکانى بەرهەمهێنانى کارەبا کە نزیکەی دوو مانگە راگیراوە.
 
رۆژی پێنجشەممە، 19ی شوباتی 2026، ئەحمەد مووسا، گوتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "لیژنەیەک پێکهێنراوە بۆ ئەوەی بەم نزیکانە سەردانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بکات بۆ تاوتوێکردنی دۆسیەی دەستبەرکردنی گاز لەو وڵاتەوە بۆ عێراق."
 
لە 24ی کانوونی دووەمی 2025ـەوە، ئێران هەناردەی گازەکەى بۆ عێراق راگرتووە، کە یەکێکە لە سەرچاوەکانی بەرهەمهێنانی کارەباى عێراق .
 
ئەحمەد مووسا رایگەیاند: "پێکهێنانی ئەو شاندە و سەردانی بۆ کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ یەکلاکردنەوەی ئەو پرسە، وەک ئامادەکارییەکە بۆ وەرزی هاوین و پێویستیی عێراق بۆ ئەو بڕە گازەی کە دەتوانرێت دابین بکرێت، تاوەکو سەقامگیریی بەرهەمهێنانی کارەبا لە کاتی ئەو پەڕى پێویستیی وەرزی هاویندا بپارێزرێت بۆ دەستەبەرکردنی سەقامگیریی تۆڕی کارەبا لە کاتی گەرماى هاویندا."
 
بەهۆی راگرتنی گازی ئێران، عێراق زیاتر لە 5500 مێگاوات کارەبای لەدەستداوە. بەرهەمهێنانی کارەبا لە عێراق نزیکەی 17 هەزار مێگاواتە، لەکاتێکدا لە وەرزی گەرمادا پێویستی بە زیاتر لە 30 هەزار مێگاواتە.
 
گوتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق رایگەیاند: "راگرتنی هەناردەی گاز لەلایەن ئێرانەوە بۆ عێراق، کاریگەریی راستەوخۆی لەسەر ئەو وێستگانە هەبووە کە کارەبای بەغدا و ناوەڕاست و باشووریان دابین دەکرد، هەر گۆڕانکارییەک لە پلەکانی گەرمادا، خواستنی راستەقینەی کارەبا ئاشکرا دەکات."

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی دەستەی راگەیاندن و گەیاندنی عێراق

دەستەی راگەیاندن و گەیاندنی عێراق: ئەو ڤیدیۆیەی بە ژیریی دەستکرد بۆ جەواهیری دروستکراوە "بێڕێزییە"

دەستەی راگەیاندن و گەیاندنی عێراق هۆشداری دەدات لە بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆیەکی "خەیاڵی" محەممەد مەهدی جەواهیری، شاعیری گەورەی عێراق و عەرەب، کە بە تەکنەلۆژیای ژیریی دەستکرد دروستکراوە و دەڵێت: "ئەمە بەکارهێنانێکی ناڕێکی تەکنەلۆژیایە و بێڕێزییە بە بەها نیشتمانییەکان."