رووداو دیجیتاڵ
وەزارەتی بەرگریی عێراق دانیشتووانی شاری بەغدا ئاگاداردەکاتەوە کە ئەمڕۆ دەنگی تەقاندنی تۆپ دەبیسترێت؛ دەشڵێت: "ئەمە تەنیا ئامادەکارییە بۆ مەراسیمی تۆپی رەمەزان."
رۆژی پێنجشەممە، 19ـی شوباتی 2026، وەزارەتی بەرگریی عێراق لە راگەیێنراوێکدا بڵاویکردەوە، کاتژێر 11:00ـی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، تۆپخانەکانی سوپای عێراق لە شەقامی "ئەبو نەواس" لە نێوەڕاستی بەغدا، تەقاندنی تۆپ تاقیدەکەنەوە.
وەزارەتی بەرگری ئاماژەی بەوە کردووە، ئەم هەنگاوە وەک ئامادەکارییەکە بۆ مەراسیمی "تۆپی رەمەزان". بڕیارە لە رۆژانی مانگی پیرۆزی رەمەزاندا، رۆژانە و لە کاتی بەربانگدا وەک نەریتێکی دێرین و بۆ ئاگادارکردنەوەی رۆژووگران، تۆپ بتەقێندرێت.
لە راگەیێنراوەکەدا داوا لە هاووڵاتییانی پایتەخت کراوە نیگەران نەبن، چونکە بیستنی دەنگی ئەو تەقینەوانە تەنیا بەشێکە لە چالاکییە سهربازییهكانی تایبەت بە هاتنی مانگی رەمەزان و هیچ مەترسییەکی ئەمنی لەپشت نییە.
ئەمساڵ لە عێراق و هەرێمی کوردستان، سوننەکان و لایەنی فەرمی لە هەرێمی کوردستان رۆژی چوارشەممەیان وەک یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان دیاریکرد، شیعەکانیش ئەمڕۆ پێنجشەممەیان کردە یەکەم رۆژی مانگی رۆژوو.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ