دوو سەرچاوە لە گومرگ و دەروازە سنوورییەکان: سیستمی باری بازرگانی بۆ عێراق رانەگیراوە

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
بەگوتەی دوو سەرچاوەی بەرپرس لە گومرگ و دەروازە سنوورییەکانی عێراق، سیستمی تێپەڕینی باری بازرگانی لە بەندەری ئوم قەسر بۆ ناو عێراق نەوەستاوە؛ بەهۆی زۆریی کۆنتێنەر و رێکارەکان، لەو بەندەرە تێپەڕینی رۆژانەی بارەکان کەمن.
 
سەرچاوەیەکی بەرپرس لە دەستەی گشتیی گومرگی عێراق بە رووداوی گوت: "سیستمی رێکارە گومرگییەکان بۆ تێپەڕاندنی کاڵا وەک خۆیان بەڕێوە دەچن و هیچ راوەستانێک نییە و دۆخەکە ئاساییە."
 
لە یەکی کانوونی دووەمی ئەم ساڵەوە، رێکاری نوێ بۆ هاوردەکردنی کاڵا گیراونەتەبەر کە پێویستە بازرگان لە رێگەی سیستمی ئەسیکۆدا، گومرگی پێشوەختە بدات تاوەکو کۆدێک لەو سیستمە وەربگرێت و لەو رێگەیەوە رێگەی پێبدرێت کاڵاکەی لە دەروازە سنوورییەکانی عێراق هاوردە بکات.
 
سەرچاوەیەکی باڵا لە دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق بە رووداوى گوت: "هیچ کێشەیەک لە هاوردەکردن لە دەروازە سنوورییەکان نییە و کارەکان بە شێوەیەکی باش ئەنجام دەدرێن."
 
بەشێک لەو بازرگانانەی کاڵا هاوردە دەکەن و نەچوونەتە نێو سیستمی ئەسیکۆدا، پەنا بۆ کۆمپانیا تایبەتەکانی گواستنەوە دەبەن کە بەشدارن لەو سیستمەدا و بە ناوی خۆیانەوە بارەکانیان بۆ هاوردە دەکەن.
 
حامی هەرکی، بەڕێوەبەری کۆمپانیای 'ئارک ستار' بۆ گواستنەوەی نێودەوڵەتی کە یەکێکە لەو کۆمپانیایانە، بە رووداوی گوت: "سیستمی داخڵکردنى بارەکان لە ئوم قەسر نەوەستاوە و بەردەوامە."
 
رێکارەکانی گومرگی پێشوەختە وای کردووە هەندێک لە بازرگانان کاڵاکانیان لە بەندەری ئوم قەسر بهێڵنەوە؛ جگە لە گومرگ، دەبێت کرێی مانەوە لە گەراجی بەندەرەکە و سزای دواکەوتنیشی ببژێرن.
 
بەگوێرەی زانیارییەکانی رووداو، زیاتر لە 60 هەزار کۆنتێنەر لە ئوم قەسر هێڵدراونەتەوە.
 
سەروەت جاف، بەڕێوەبەری هەرێمیی بانکی ئەهلیی عێراقی کە یەکێکە لەو بانکانەی لە رێگەیەوە دۆلاری بانکی ناوەندی بۆ بازرگانی حەواڵە دەکرێت، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "جگە لە زۆریی کۆنتێنەرە کەڵەکەبووەکان، رۆژانە ژمارەیەکی کەم کۆنتێنەر لە ئوم قەسر مامەڵەکانیان تەواو دەبێت، کە لە نێوان 800 بۆ هەزار کۆنتێنەر دەبن."

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کۆبوونەوەیەکی پێشووتری چوارچێوەی هاوئاهەنگی

چوارچێوەی هاوئاهەنگی لە بارەی پرسی بەربژێرکردنی مالیکی کۆدەبێتەوە

بڕیارە چوارچێوەی هاوئاهەنگی بۆ یەکلاکردنەوەی پرسی بەربژێربوونی نووری مالیکی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران کۆببێتەوە. ئەمە لە کاتێکدایە کە گوشارە ناوخۆیی و دەرەکییەکان بۆ کشانەوەی مالیکی گەیشتوونەتە لووتکە و زانیارییەکان باس لەوە دەکەن زۆرینەی پەرلەمانتارانی نێو چوارچێوەکە لەگەڵ کشانەوەیدان.