عێراق داوا دەکات لەگەڵ سعودیە و ئیمارات لێکۆڵینەوەی هاوبەش لەبارەى هێرشە درۆنییەکان بکەن

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، فەرمان دراوە بۆ پێکهێنانی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی باڵا لەبارەی ئەو هێرشانەی بە درۆن کراونەتە سەر سعودیە و ئیمارات و، بە پێویستى دەزانێت لێکۆڵینەوەی هاوبەش لەگەڵ ئەو دوو وڵاتە هەبێت بۆ خستنەڕووی بەڵگەکان لەبارەی بەکارهێنانی خاکی عێراق لەو هێرشانەدا.
 
ئەو گوتانەی عەلی فالح زەیدی لە نووسینێکدا بوو کە پێنجشەممە 21ی ئایاری 2026 لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بڵاویکردەوە.
 
سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، "سەرکۆنەکردنی ئەو کارە دوژمنکارییانە دووپات دەکەنەوە کە سعودیە و ئیماراتی بە ئامانج گرت و فەرمانی داوە بە ئاشکراکردنی وردەکاریی ئەو هێرشانە و لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی باڵا لە یەکەم کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزاری بۆ ئاسایشی نیشتمانی بۆ ئەو مەبەستە پێکهێنراوە."
 
 رۆژی 17ی ئایاری 2026، بە درۆن هێرشکرایە سەر سعودیە و ئیمارات، وەزارەتی بەرگریی ئەو دوو وڵاتە رایانگەیاند کە ئەو درۆنانە لە عێراقەوە گەیشتوونەتە وڵاتەکانیان.
 
سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، گرنگە کە لێکۆڵینەوەیەکی هاوبەش لەگەڵ سعودیە و ئیمارات هەبێت بۆ دەرخستنی سەرجەم بەڵگەکان و هەموو ئەوەی بیسەلمێنێت کە خاکی عێراق لەو هێرشانەدا بەکارهاتووە، بۆ ئەوەی رێوشوێنە ئەمنی و یاساییەکان لەدژی هەموو ئەوانەی تێوەگلاون بگیرێنەبەر.
 
لە کۆبوونەوەی 20ی ئایاری ئەنجوومەنی وەزاری بۆ ئاسایشی نیشتمانیی عێراق بڕیاردرا کە لیژنەیەکی تایبەت پێکبهێنرێت بۆ قسەکردن لەگەڵ کەسانی پەیوەندیدار لەو دوو وڵات لەبارەی ئەو هێرشانەوە.
 
عەلی فالح زەیدی رایگەیاند، بەکارهێنانی خاک و ئاسمانی عێراق بۆ هێرشکردنە سەر وڵاتانی دراوسێ رەت دەکەینەوە، بەوپێیەی ناوچەکە خاڵی هاوبەشی بەرژەوەندییەکانیانە.
 
 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەکە بۆ روونکردنەوەی هەواڵەکەیە

یەک ملیۆن ماسی دەخرێنە نێو بەنداوەکانی ئەنبار و کەرکووک

بەڕێوەبەرایەتیی کشتوکاڵی ئەنبار رایگەیاند، زیاتر لە نیو ملیۆن ماسییان خستووەتە دەریاچەی بەنداوی حەدیسە؛ هاوکات بەرپرسێکی کشتوکاڵی کەرکووکیش دەڵێت، لە چوارچێوەی هەمان پلاندا 500 هەزار ماسی دیکە دەخرێنە نێو دەریاچەکانی پارێزگای کەرکووک.