عێراقییەکان بۆ رەتکردنەوەی جەنگ لەنێوان ئەمریکا و ئێران گردبوونەوە

24-05-2019
رووداو @Rudawkurdish
خۆپیشاندان لە مەیدانی تەحریر لە بەغدا
خۆپیشاندان لە مەیدانی تەحریر لە بەغدا
نیشانەکردن ئەمریکا ئێران بەغدا کەربەلا
A+ A-

رووداو - بەغدا 

ئێوارەی ئەمڕۆ  لە شارەکانی بەغدا، کەربەلا و چەند شارێکی دیکەی باشووری عێراق  بۆ رەتکردنەوەی جەنگ لەنێوان ئەمریکا و ئێران خۆپیشاندان دەستیپێکرد.


لە بەغدا خۆپیشاندەران لە گۆڕەپانی تەحریر کۆبوونەوە، لە کەربەلاش لە ناوەڕاستی شاردا کۆبوونەوە و داوایانکرد عێراق نەبێتە بەشێک لە ململانێی نێوان ئەمریکا و ئێران و بژاردەی جەنگیان لەنێوان ئەو دوو وڵاتە رەتکردەوە.

خۆپیشاندانەکان لە وەڵامی پەیامێکی موقتەدا سەدر دێت کە داوای لە عێراقییەکان کردبوو لە هەموو شارەکان جگە لە نەجەف، شەوی هەینی خۆپیشاندان بکەن و بژاردەی جەنگ لەنێوان ئەمریکا و ئێران رەتبکەنەوە و داوابکەن عێراق نەبێتە بەشێک لەو ململانێیە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە