لە مووسڵ تەقینەوەیەک روویدا و دوو کەس بریندار بوون

29-04-2022
هێمن بابان رەحیم
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
شانەی راگەیاندنی ئەمنی لەبارەی تەقینەوەکەی شەوی رابردووی شاری مووسڵ رایگەیاند تەقینەوەکە لەناو ئۆتۆمبێلێکدا لە شەقامێکی لاوەکی روویداوە و بووەتە هۆی سووتانی ئۆتۆمبێلەکە و برینداربوونی کەسێک. پۆلیسیش دەڵێت دوو کەس بریندارن و دوو ئۆتۆمبێلیش سووتاون.
 
رۆژی هەینی، 29-4-2022، شانەی راگەیاندنی ئەمنی لەبارەی تەقینەوەکەی شەوی رابردووی ناوچەی کۆمەڵەی رۆشنبیریی مووسڵ راگەیێنراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە: "کەسێکی سڤیل لەو تەقینەوەدا کە لەنێو ئۆتۆمبێلێک لە جۆری ئۆپڵ ڤێکترا لە شەقامێکی لاوەکیی شەقامی کۆمەڵەی رۆشنبیریی شاری مووسڵ روویدا بریندار بووە و ئۆتۆمبێلەکەش سووتاوە."
 
شانەی راگەیاندنی ئەمنی هەروەها ئاشکرایکردووە کە پسپۆڕانی بەڵگەی تاوان دەستیان بە لێکۆڵینەوە بۆ زانینی هۆکارەکانی رووداوەکە کردووە.
 
لەبارەی تەقینەوەکەوە پەیجی فەرمیی دژە تیرۆری کوردستان لە فەیسبووک بڵاویکردەوە بەهۆی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو بووە و دوو برینداری لێکەوتووەتەوە.
 
تەقینەوەکە کاژێر 10:35ی شەو لە ناوچەی کۆمەڵەی رۆشنبیری لە بەری چەپی مووسڵ روویدا و سەرەتا وا بڵاوکرایەوە گوایە بەهۆی تەقینەوەی موەلیدەی گەڕەکەکەوە بووە.
 
هەروەه فەرماندەیی پۆلیسی نەینەوا لەبارەی رووداوەکەوە راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاشکرایکرد"ئۆتۆمبێلێک لە جۆری ئۆپڵ ڤێکترا گۆڕاو لە سیستەمی بەنزینەوە بۆ گاز سووتاوە، بەپێی پسپۆڕانی بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی تەقەمەنی رووداوەکە بووەتە هۆی سووتانی ئەو ئۆتۆمبێلە و ئۆتۆمبێلێکی دیکە کە لە هەمان شوێن لە نێو کۆڵانێکی چێشتخانەی عەباسی لە ناوچەی کۆمەڵەی رۆشنبیریی شاری مووسڵ راگیرابوون." بەپێی فەرماندەیی پۆلیسی نەینەوا لە رووداوەکەدا دوو هاووڵاتی بریندار بوون.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

محەممەد شیاع سوودانی و نووری مالیکی.

مالیکی و سوودانی لە یارییەکە کرانە دەرەوە؛ بەربژێرێکی نوێ بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق دەردەکەوێت

بەگوێرەی زانیارییەکانی بەرنامەی (رۆژی هیوا جەمال) لە تۆڕی میدیایی رووداو، هاوکێشە سیاسییەکانی بەغدا گۆڕانکارییان بەسەردا هاتووە و هەریەک لە نووری مالیکی و محەممەد شیاع سوودانی لە کێبڕکێی پۆستی سەرۆکوەزیران دوورخراونەتەوە، لە بەرامبەردا کەسایەتییەکی ئەکادیمی و حیزبی وەک بەهێزترین بەربژێر دەرکەوتووە کە د. باسم حازم حەمید بەدرییە.