رووداو دیجیتاڵ
دەزگای دژەتیرۆری عێراق، لەنێوبردنی حەشارگەی چەکدارانی داعش لە کفری و حەمرین رایگەیاند و دەڵێت "تیرۆریستێک"یان لە ئەنبار دەستگیرکردووە.
بەگوێرەی راگەیێندراوێکی دەزگای دژەتیرۆری عێراق، رۆژی یەکشەممە 12ی نیسانی 2026، لە چوارچێوەی هەڵمەتەکانی گەڕان و پشکنیندا، سێ ئۆپەراسیۆنی جیاوازیان لە بیابانی سەماوە، قەزای کفری و زنجیرە چیاکانی حەمرین کردووە کە تێیدا چەند حەشارگەیەکیان تەقاندووەتەوە و بڕێک تەقەمەنی و بۆمبی چێنراوی دەستکردیان دۆزیوەتەوە.
هەر بەگوێرەی راگەیێندراوەکە لە پارێزگای ئەنبار لەسەر بنەمای زانیاریی وردی هەواڵگری و بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی دەزگاکە لە ئۆپەراسیۆنێکدا کەسێکیان دەستگیرکرد.
دەزگای دژەتیرۆری عێراق جەختی لەوە کردووەتەوە کە بەردەوام دەبن لە هەوڵە مەیدانی و هەواڵگرییەکانیان بەپێی بەرزترین پێوەرە پیشەییەکان، بە ئامانجی پاراستنی ئاسایشی وڵات.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ