بەشار ئەسەد و فایەق زێدان کۆبوونەوە؛ 'باسیان لە هاوئاهەنگیی نێوان عێراق و سووریا' کردووە

06-04-2023
هێمن بابان رەحیم
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق لەگەڵ بەشار ئەسەد، سەرۆککۆماری سووریا لە دیمەشق کۆبووەوە و باسی "هاوئاهەنگیی نێوان عێراق و سووریایان لەبارەی پرسە ئەمنییەکان و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و ئاڵوگۆڕکردنی شارەزاییەکانیان لەبواری دادوەری" کرد.
 
رۆژی پێنجشەممە، 6-5-2023، ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق رایگەیاند، فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجوومەنەکە لە سەردانەکەیدا بۆ سووریا ئەمڕۆ لەگەڵ بەشار ئەسەد، سەرۆککۆماری سووریا کۆبووەتەوە و هەردوولا باسی هاوئاهەنگیی نێوان هەردوو وڵاتیان کردووە بەتایبەت هاوئاهەنگیی دادوەری.
 
بەڵام ئاژانسی فەرمیی سووریا -سانا رایگەیاندووە، هەردوولا باسیان لە پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و سووریا و ئەو ئاڵنگارییانە کردووە کە لەبوارە جیاجیاکان بەتایبەت ئەمنی و تیرۆر کردووەتەوە کە رووبەڕووی هەردوولا دەبێتەوە.
 
سانا باسی تەوەرەکانی دیکەی کۆبوونەوەشی کردووە و دەڵێت، بەشار ئەسەد رایگەیاند: هاوئاهەنگی لەنێوان هەردوولا لەبارەی دادوەری و یاساییەوە کاریگەریی لەسەر ئاسایشی هەردوو وڵات و سەقامگیرییان دەبێت.
 
بەپێی ئاژانسەکە؛ سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق گوتوویەتی کە ئەوەی لە ساڵانی رابردوو بەسەر گەلانی عێراق و سووریا هاتووە وا پێویست دەکات هەردوو وڵات ئاستی هاوئاهەنگییان تا ئەوپەڕی بەرزبکەنەوە و هەموو بوارەکان بگرێتەوە و ئەوە کاریگەری لەسەر ئاسایش و سەقامگیریی هەردوو وڵات دەبێت.
 
لەو کۆبوونەوەکەی نێوان سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری و سەرۆکی سووریا، وەزیری دادی سووریاش ئامادە بووە.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

تۆم باراک، نێردەی ئەمریکا بۆ سووریا

تۆم باراک و مەزڵووم عەبدی لە هەولێر کۆبوونەوە؛ "واشنتن پشتیوانی لە یەکگرتنی هەسەدە و سوپا دەکات"

تۆم باراک، نێردەی ئەمریکا بۆ سووریا دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ مەزڵووم عەبدی و ئیلهام ئەحمەد رایگەیاند، "ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پشتیوانی بەهێز و پابەندبوونی خۆی دووپاتکردەوە بۆ بەرەوپێشبردنی پرۆسەی یەکگرتنەوە (تێکەڵبوونەوە) کە لە رێککەوتننامەی 18ی کانوونی دووەمی نێوان هێزەکانی سووریای دیموکرات و حکومەتی سووریادا ئاماژەی پێکراوە".