وەزیری ئەوقافی سووریا: تەکبیردان لە مزگەوتەکان دژی کورد نییە و ئەوان بەشێکی رەسەنی وڵاتن

3 کاژێر له‌مه‌وپێش
رێبەر حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی ئەوقافی سووریا روونکردنەوە لەبارەی بانگەوازەکەی بۆ تەکبیردان و نوێژی قنووت لە مزگەوتەکان دەدات و رایدەگەیەنێت، ئەو هەنگاوە دژی پێکهاتەی کورد نەبووە و مەبەست لێی "کۆتاییهاتنی ستەم" بووە لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی سووریا.
 
محەممەد ئەبو خەیر شوکری، وەزیری ئەوقافی سووریا، لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەو گفتوگۆ و کاردانەوانە کرد کە دوای بڕیاری تەکبیردان لە مزگەوتەکان دروستبوون و گوتی: "ئەو بانگەوازە وەک دەربڕینی خۆشییەک بوو بۆ زەواڵی ستەم و ئەو مەینەتییانەی کە هەردوو رێکخراوی (هەسەدە) و (پەکەکە) دروستیان کردبوو، هەروەها وەک پیرۆزباییەک بوو بۆ گەڕاندنەوەی یەکپارچەیی خاکی کۆماری عەرەبیی سووریا."
 
"کورد بەشێکی رەسەنی سووریایە"
 
وەزیری ئەوقافی سووریا لە ڕوونکردنەوەکەیدا جەختی لە پێگەی کورد کردەوە و رایگەیاند: "ئەم تەکبیردان و نوێژانە بە هیچ شێوەیەک ئاراستەی هیچ پێکهاتەیەکی گەلی سووریا نەکراوە و دەستکاری جەوهەری پێکهاتەی کوردی رەسەن ناکات؛ بە هیچ جۆرێکیش نەکراوە بۆ کەمکردنەوە لە خەبات، مێژوو و مافە رەواکانی کورد."
 
شوکری ئاماژەی بەوەش کرد، پێکهاتەی کورد بەشێکی دانەبڕاو و رەسەنی "نەسجی نیشتمانیی سووریا"یە و پەیوەندیی برایەتی و چارەنووسی هاوبەش لەگەڵ هەموو پێکهاتەکانی دیکە کۆیان دەکاتەوە.
 
گوتاری ئایینی و مافی کورد
 
لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا، وەزارەتی ئەوقاف دووپاتی کردەوە کە ئەو ئاراستە ئایینییەی دەرکراوە تەنیا پەیوەست بووە بە رووداوە گشتییەکان و "لابردنی ستەم لەسەر چەوساوەکان"، نەک بۆ دەربڕینی خۆشی بە ئازاری هیچ لایەنێک.
 
وەزیری ئەوقاف گوتیشی: "وەزارەت پابەندە بە وەستانەوە لەگەڵ مەزڵوومان و پشتیوانی لە مافە دادپەروەرەکانی گەلی کورد دەکات. پەرۆشین بۆ پەیڕەوکردنی گوتارێکی ئایینیی کۆکەرەوە کە دادپەروەری و یەکڕیزیی سوورییەکان بچەسپێنێت و هەر جۆرە سوکایەتی و هاندانێک رەت دەکەینەوە."
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هێزێکی سەر بە سوپای عەرەبیی سووریا. وێنە: AFP

هاونیشتمانییەک لە کۆبانێ: لەبەردەم کۆمەڵکوژییەکی گەورەداین؛ داوا لە مەسک دەکەین ئینتەرنێتمان بۆ دابین بکات

هاونیشتمانییەکی شاری کۆبانێی رۆژئاوای کوردستان رایدەگەیێنێت، شارەکە لە چوار لاوە گەمارۆدراوە و مەترسیی "کۆمەڵکوژییەکی گەورە" لە ئارادایە. دەشڵێت، چەکدارەکان دەیانەوێت تۆڵەی داعش لە کۆبانێ بکەنەوە و حکومەتی سووریاش ئینتەرنێتی بڕیوە تاوەکو دەنگیان نەگاتە دەرەوە.