سووریا بوونی نەخۆشیی تەبەق رەتدەکاتەوە و بڕیارەکەی عێراق بە "بێ پاساو" وەسف دەکات

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
مالیک محەممەد
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

دەستەی گشتیی دەروازە و گومرگەکانی سووریا، ئەو زانیارییانە رەتدەکاتەوە کە وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق پشتی پێبەستوون بۆ قەدەخەکردنی تێپەڕبوونی مەڕوماڵاتی سووریایی بە خاکەکەیدا. دەستەکە دەڵێت، "پڕوپاگەندەی بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی تەبەق لە سووریا دوورە لە راستییەوە."

دەستەی گشتیی دەروازەکانی سووریا بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، پەیوەندییان بە لایەنی عێراقییەوە کردووە و بە فەرمی ئاگاداریان کردوونەتەوە کە بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی تەبەق لە سووریا تۆمارنەکراوە تاوەکو کارێکی لەو شێوەیە بکرێت.
 
"بڕیارەکە نادادپەروەرانەیە"
 
بەگوتەی دەستەی گومرگەکانی سووریا، بڕیارەکانی پەیوەست بە کەرەنتینەی ڤێتێرنەری دەبێت پشت بە بەڵگەی پێویست و پێوەرە نێودەوڵەتییەکان ببەستن، نەک "زانیاریی پشتڕاستنەکراوە".
 
دەستەکە دەڵێت، "پرۆسەی هەناردەکردنی مەڕوماڵاتی سووریایی بۆ ئوردن و لەڕێگەی بەندەرەکانەوە بە ئاسایی بەردەوامە و ئەو وڵاتانەی ئاژەڵەکە هاوردە دەکەن هیچ تێبینییەکی تەندروستییان نەبووە، ئەمەش باشترین بەڵگەیە بۆ پووچەڵکردنەوەی ئەو پڕوپاگەندەیەی دەکرێت."
 
گومان لە لایەنی سێیەم دەکرێت
 
سووریا گومانی هەیە کە لایەنێک (ناوی نەهێناوە) هەوڵ بدات رێڕۆی ترانزێت و بازرگانی لە خاکی عێراق دووربخاتەوە، ئەوەش "بە مەبەستی زیانگەیاندن" بە ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان سووریا و وڵاتانی کەنداو کە بە خاکی عێراقدا تێپەڕ دەبێت. دەشڵێت، لە هاوئاهەنگیدان لەگەڵ بەغدا بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەو بڕیارە کە بە "بێ پاساو" ناویان بردووە.
 
22ی ئەم مانگە، وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق رایگەیاندبوو، بەهۆی هەبوونی زانیاریی ورد لەسەر بڵاوبوونەوەی (نەخۆشیی تەبەق) لە چەند پارێزگایەکی سووریا، بە شێوەیەکی کاتی تێپەڕبوونی ئاژەڵی زیندووی ئەو وڵاتەی بە خاکی عێراقدا قەدەخە کردووە، ئەوەش وەک رێکارێکی پارێزگاری بۆ پاراستنی سامانی ئاژەڵی نێوخۆیی.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

منداڵێک کارتۆنی هاوکاریی نەتەوە یەکگرتووەکانی هەڵگرتووە. وێنە: AFP

نەتەوە یەکگرتووەکان: 15 ملیۆن کەس لە سووریا پێویستییان بە هاوکارییە

لە کۆبوونەوەیەکی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکاندا بەرپرسانی باڵای نێودەوڵەتی هۆشدارییان لە تێکچوونی دۆخی ئەمنی و مرۆیی سووریا دا؛ جەختیشیان کردەوە کە هێرشە بەردەوامەکانی ئیسرائیل بۆ سەر خاکی ئەو وڵاتە و تەنگژە ئابوورییەکان، ژیانی مەدەنییەکانیان خستووەتە مەترسییەوە.