لە سووریا بەهۆی قەیرانی داراییەوە ئامادەکاری بۆ جەژنی کریسمس کەمە

24-12-2022
تاڵیب حشمەت @Talib_Aldalaui
وێنەکە ئامادەکاریی پیاوێک و منداڵێکە بۆ جەژنی کریسمس لە دیمەشق
وێنەکە ئامادەکاریی پیاوێک و منداڵێکە بۆ جەژنی کریسمس لە دیمەشق
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

لە شاری دیمەشقی پایتەختی سووریا، ئەمساڵیش هاوشێوەی ساڵانی دوای 2011، ئامادەکاری بۆ کریسمس کەمە. خەڵکیش دەڵێن، هۆکارەکەی ئابوورییە.
 
مایە دەیوب، هاووڵاتیی سووری دەڵێت، "بۆ نموونە، خەڵکێکی زۆر ناتوانن ئەو شتانە بکڕن کە بۆ جەژنی کریسمس دڵخۆشیان دەکەن. سەرجەم جەژن و بۆنەکان وەک پێشتر نین، بەهۆی ئەوەی کێشەی زۆرمان هەیە و ناتوانین هاوشێوەی جاران بین. ئەو کاتە دەمانتوانی شت بکڕین، بەڵام ئێستا ناتوانین." 
 
لە ماوەی سەدەیەکدا لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و باکووری ئەفریقا، رێژەی کریستیانەکان لە 20٪ـەوە بۆ 4٪ کەمبووەتەوە. پێش سەرهەڵدانی خۆپێشاندانەکانی ناسراو بە بەهاری عەرەبی، 10٪ـی دانیشتووانی رۆژئاوای کوردستان و سووریا کریستیان بوون، ئێستا بۆ 5٪ کەمبوونەتەوە.
 
جۆرج خەتاس، هاووڵاتییەکی دیکەی سوورییە و دەڵێت، "جەژن لە دیمەشق لە ساڵانی رابردوودا خۆش بوو. هەموو شەقام و باڵەخانەکان دەڕازێندرانەوە، ئێستا ئەوە نەماوە. قەیرانی دارایی کاریگەری لەسەر خەڵک دروستکردووە و دۆخی خەڵک تێکچووە."
 
بەگوێرەی ئامارەکانی نەتەوەیەکگرتوەکان، لە سووریا و رۆژئاوای کوردستان، نرخی شمەک 800٪ بەرزبووەتەوە و 90٪ـی خەڵکی لەژێر هێڵی هەژاریدا دەژین. نزیکەی 12.4 ملیۆن هاووڵاتیی وڵاتەکە کێشەی ئاسایشی خۆراکیان هەیە و 1.3 ملیۆنیش لە برسێتیدا دەژین. ئەم هۆکارانەش چێژی جەژنی کریسمسی لای هاووڵاتییان کەمکردووەتەوە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لیندزی گراهام، سیناتۆری ئەمریکی لەکاتی لێدوانێکی بۆ رووداو. وێنە: ئەرشیڤ

سیناتۆرێکی ئەمریکی: پڕۆژەیاسایەک بۆ سزادانی دووژمنانی کورد پێشکێش دەکەم

لیندزی گراهام، سیناتۆری دیاری کۆمارییەکانی ئەمریکا رایگەیاند، لەم هەفتەیەدا پڕۆژەیاسایەک پێشکێش دەکات "بۆ سەپاندنی سزای تووند و پەکخەر بەسەر هەر حکومەت یان گرووپێکدا کە تێوەگلابێت لە کردەوەی دووژمنکارانە دژی کورد."