رووداو دیجیتاڵ
نوعمان کورتوڵموش، سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا بەبۆنەی 10ی کانوونی دووەم، رۆژی رۆژنامەڤانانی کارا، سەردانی کۆمەڵەی پەیامنێرانی پەرلەمانی کرد و وەڵامی چەند پرسیارێکی تایبەت بە رۆژەڤی دایەوە.
سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا لەبارەی پێشهاتەکانی سووریا گوتی: "دەزانین کە دۆخێکی هەستیار لەوێ هەیە. ئەوەی دوای شۆڕشی سووریا گوتوومانە ئەوەیە؛ یەکپارچەیی خاکی سووریا گرنگە، رێگری لە تێکدانی ئەم یەکپارچەییە لە بەرژەوەندی گەلی سووریایە. ئێمە پێشنیاز و تێبینییەکانی خۆمان بە سووریا و لایەنی پەیوەندیدار دەگەیێنین."
" ئیسرائیل گەلانی ناوچەکە بە کۆیلە دەزانێت"
کورتوڵموش رەخنەی تووندی لە ئیسرائیل گرت و گوتی: "وەک تورکیا دەمانەوێت ئەم ناوچەیە بە ئاراستەیەکی سیاسیی وەهادا بڕوات کە موسڵمان، شیعە و هەمووان پێکەوە بژین. ئامانجی سەرەکیی هەندێک وڵات دابەشکردنی ناوچەکە و دروستکردنی دوژمندارییە لە نێوان گەلان. بۆ ئیسرائیل، گەلانی ناوچەکە وەک کۆیلە وان کە دەبێت فەرمانبەری ئەوان بن."
"پێویستە پابەندی رێککەوتنی 10ی ئادار بن"
سەبارەت بە سووریا، کورتوڵموش گوتی: "ئامانجمان ئەوەیە بە زووترین کات پێکدادانەکان لە حەلەب کۆتاییان بێت، پابەندی رێککەوتنی 10ی ئادار بن و سیستمێکی دیموکراسی و گشتگیر لە سووریا دابنرێت. تورکیا ئامادەی هەموو جۆرە پاڵپشتییەکە."
هێرشی سوپای عەرەبیی سووریا بۆسەر گەڕەکە کوردنشینەکانی حەلەب بەردەوامە، بەگوێرەی دوایین ئامار تاوەکو ئێستا هەشت کەس گیانیان لە دەستداوە و 57 کەسیش بریندارن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ