لە تورکیا متمانەی کەرتی تاکفرۆشی بەرزدەبێتەوە و لە بیناسازیشدا دادەبەزێت

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
هەوار ئیسماعیل
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

بەپێی نوێترین داتاکانی دامەزراوەی ئاماری تورکیا، لە مانگی شوباتی ئەمساڵدا پێوەری متمانە لە کەرتی بازرگانیی تاکفرۆشیدا بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینیوە، بەڵام لە کەرتی بیناسازیدا پاشەکشەی کردووە.
 
رۆژی دووشەممە، 23ـی شوباتی 2026، دامەزراوەی ئاماری تورکیا (TÜİK) ئاماری پێوەرەکانی متمانەی بۆ کەرتەکانی خزمەتگوزاری، بازرگانیی تاکفرۆشی و بیناسازی بڵاوکردەوە.
 
بەپێی داتاکان، لە مانگی شوباتدا ئاستی متمانە لە کەرتی خزمەتگوزاریدا بەراورد بە مانگی رابردوو بە جێگیری ماوەتەوە و لەسەر ئاستی 113.8 خاڵ وەستاوە.
 
لە بەرامبەردا، گەشبینی لە کەرتی بازرگانیی تاکفرۆشیدا زیادی کردووە و پێوەرەکە بە رێژەی 2.9٪ بەرزبووەتەوە، بەوەش گەیشتووەتە 115.9 خاڵ.
 
بەڵام دۆخەکە لە کەرتی بیناسازیدا بە پێچەوانەوە بووە؛ پێوەری متمانە لەو کەرتەدا بە رێژەی 2.1٪ دابەزیوە و بۆ 83.9 خاڵ کەمیکردووە.
 
پێوەری متمانە لە تورکیا لەسەر بنەمای "سەروو و خوار 100 خاڵ" هەژمار دەکرێت؛ کاتێک پێوەرەکە لە سەرووی 100 خاڵ بێت، نیشانەی گەشبینیی کۆمپانیا و وەبەرهێنەرانی ئەو کەرتەیە بۆ ئێستا و داهاتوو، بەڵام دابەزینی بۆ خوار 100 خاڵ بە واتای هەبوونی رەشبینی و پاشەکشە لەو کەرتەدا دێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

تونجەر باکرهان، هاوسەرۆکی دەم پارتی

باکرهان لەبارەی راپۆرتی پرۆسەی چارەسەری: ئەمە سەرەتایە

تونجەر باکرهان، هاوسەرۆکی دەم پارتی سەبارەت بە راپۆرتی هاوبەشی کۆمیسیۆنی پەرلەمانی تورکیا رایگەیاند، راپۆرتەکە بەو شێوەیە نییە کە پرسی کوردی تێیدا چارەسەر کرابێت، بەڵکو تەنیا دەسپێکێکە؛ ئاماژەی بەوەش کرد ئەگەر کەموکوڕییەک هەبێت، دەبێت پەرلەمان بوێرانە هەنگاو بنێت و بڕیارەکانی دادگەی مافی مرۆڤی ئەورووپا و دادگەی دەستووری بنەڕەتی لە زووترین کاتدا جێبەجێ بکرێن