دوو بەڵێندەری ژمارەیەک باڵەخانەی رووخاوی سەمسوور دەستگیرکران

12-02-2023
کۆسار عوسمان
کۆسار عوسمان @KassoOsman
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

دوو بەڵێندەر کە هاوژینن و بەرپرسن لە دروستکردنی ژمارەیەک باڵەخانەی رووخاوی پارێزگای سەسموور، لەو کاتەی بەنیازی گەشتکردن بوون بۆ جۆرجیا لە فڕۆکەخانە دەستگیرکران.
 
بەگوێرەی راپۆرتی لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون لەو باڵەخانانەی بەهۆی بوومەلەرزەکەی 6-2-2023ـی باکووری کوردستان، دەرکەوتووە کەمتەرخەمیی ئەندازیاری رۆڵی لە رووخانی بیناکان هەیە. هەر بۆیە فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەشێک لە بەڵیندەران و بەرپرسیاران دەرچوو. 
 
یاڤوز کاراکوش، بەڵێندەری ژمارەیەکی زۆر لەو باڵەخانانەی پارێزگای سەمسووری باکووری کوردستانە، کە بەهۆی بوومەلەرزەکەی پارێزگای مەڕەشی باکووری کوردستان رووخان، لەگەڵ هاوژینەکەی سەڤیلای کاراکوش لە ئیستەنبووڵ دەستگیرکران.
 
تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی هۆبەی فڕۆکەخانەی ئیستەنبووڵ لە کاتی پشکنینی ناسنامەدا لە تێرمیناڵی گەشتی دەرەکیی فڕۆکەخانەکە، ئەو دوو بەڵێندەرەیان دەستگیرکرد. بەگوێرەی زانیاریی تیمەکانی پۆلیسی فڕۆکەخانەی ئیستەنبووڵ، هەریەک لە یاڤوز و سەڤیلای ناویان لە لیستی داواکراواندا بووە.
 
دوای لێکۆڵینەوە، دەرکەوتووە؛ یاڤوز کاراکوش و هاوژینەکەی 16 هەزار دۆلار و 20 هەزار لیرەی تورکییان لە جانتادا بووە، کە دەستیان بەسەردا گیراوە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دوو منداڵ لە ئەدیرنە پایسکیل لێدەخوڕن. وێنە: AA/ئەرشیڤ

لە تورکیا رێژەی منداڵان روو لە دابەزینە

رێژەی منداڵان لە نێو کۆی دانیشتووانی تورکیا بۆ نزمترین ئاستی مێژوویی دابەزیوە و ئێستا تەنیا 24.8٪ی دانیشتووان پێکدەهێنن. بەپێی ئامارەکان، زۆرترین رێژەی منداڵ لە پارێزگای رووهای باکووری کوردستانە