تورکیا دژە درۆنێکی نوێ دروست دەکات

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

کۆمپانیای ئاسەلسانی تورکی، سیستەمێکی نوێی بەرگریی دژە درۆنی نمایش کرد. 
 
سیستەمەکە بە ناوی "کۆرکوت 100 – 25 ئێس بی"یە، بۆ بەرەنگاربوونەوەی درۆنی بچووکە  کە یەکێک لە هەڕەشە ترسناکەکان لە گۆڕەپانی جەنگیی مۆدێرندا.
 
سیستەمەکە، بە ژیریی دەستکرد پاڵپشتیکراوە فیشەکی جۆری ئەتۆم-25 بەکاردەهێنێت. بە پێچەوانەی تەقەمەنییە ئاساییەکان، پێویستی بە 'لێدانی ڕاستەوخۆ' نابێت، ئەو جۆرە فیشەکە لە کاتی تەقینەوەی لە نزیک ئامانجەکە، دەبێتە چەند پارچەیەک و توانای پێکانی ئامانجەکەی زیاترە. بەپێی راگەیێندراوی کۆمپانیاکە، ئەو جۆرە فیشەکە کاریگەری زیاترە و تێچووی دروستکردنیشی کەمترە. 
 
سیستەمەکە دەتواندرێت لە دوورەوە کۆنترۆڵ بکرێت، لە رووی چالاککردن، ئاراستەکردن و بەرپەرچدانەوە.  کۆمپانیاکە رایگەیاند سیستەمەکە دەتوانێت لە یەک کاتدا بەرپەرچی چەند ئامانجێک بداتەوە، بە ئەنجامێکی باشتر و تێچووێکی کەمتر.
 
ئاسەلسان رایگەیاند کە تاقیکردنەوەی سیستەمەکە سەرکەوتوویی کۆتایی هاتووە و بریار وایە بەم زووانە بخریتە پاڵ سیستەمی بەرگری ئاسمانی سوپای تورکیا.
 
کۆمپانیای ئاسەلسان گەورەترین کۆمپانیای ئەلیکترۆنی و تەکنەلۆژیای بەرگریی تورکیایە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە