رووداو - هەولێر
ئینیستیتیوتی قەندیلی بۆ توێژینەوە و چاودێری بوومەلەرزە رایگەیاند، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 5.7 پلەی رێختەر گەورە شاری ئیستەنبووڵی هەژاندووە.
سەنتەری بوومەلەرزەکە بە دووری 70 کیلۆمەتر لە رۆژئاوای ئیستەنبووڵ و بە قووڵی 6.9 کیلۆمەتر بووە.
ئەکرەم ئیمامئۆغڵو، سەرۆکی گەورە شارەوانی ئیستەنبووڵ لە توویتێکدا نووسیویەتی، هیچ راپۆرتێک نییە لەبارەی ئەوەی کەس بەهۆیەوە گیانی لەدەستدابێت یان باڵەخانەیەک رووخابێت.
تاوەکو ئێستا هیچ ئامارێک لەبارەی زیانە گیانی و ماددیەکانی بوومەلەرزەکە ئاشکرا نەکراوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ