پەرلەمانتارێکی ئیی پارتی کە لە بەربژێربوونی کڵچدارئۆغڵو ناڕازی بوو، دەستی لەکارکێشایەوە

29-03-2023
کۆسار عوسمان
کۆسار عوسمان @KassoOsman
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

یاڤوز ئاغرعەلیئۆغڵو، پەرلەمانتاری ئیی پارتی لە بازنەی ئیستەنبووڵ دەستلەکارکێشانەوەی لە پارتەکەی راگەیاند.
 
نامەی دەستلەکارکێشانەوەی ئاغرعەلیئۆغڵو کە ئامادەی کردووە و بە رێکەوتی ئەمڕۆ چوارشەممە 29-3-2023 واژۆکراوە، لە میدیای تورکیادا بڵاوکرایەوە. ئەو پەرلەمانتارەی ئیی پارتی بە میدیای وڵاتەکەی راگەیاندووە، بڕیارە ئەمڕۆ لەگەڵ مەرال ئاکشەنەر، سەرۆکی گشتیی ئیی پارتی کۆببێتەوە و خواحافیزیی لێ بکات، دواتر دەست لەکاربکێشێتەوە. 
 
ئەمە لەکاتێکدا بوو کە بەپێی پرۆگرامی ئیی پارتی رۆژی چوارشەممە ئاکشەنەر لەگەڵیدا کۆدەبووەوە. بەڵام دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی دەستلەکارکێشانەوەی، کورشاد زۆرڵو، گوتەبێژی ئیی پارتی رایگەیاند کە دیدارەکەی ئاکشەنەر و ئاغرعەلیئۆغڵو هەڵوەشایەوە.
 
ئەو نووسراوەی بڵاوکراوەتەوە لەلایەن ئاغرعەلیئۆغڵو ئاراستەی سەرۆکایەتیی فراکسیۆنی ئیی پارتی کراوە و تێیدا نووسراوە: "بەهۆی ئەوەی بە پێویستی دەزانم، دەست لە ئەندامیەتیم لە ئیی پارتی دەکێشمەوە." 
 
یاڤوز ئاغرعەلیئۆغڵو بەردەوام نیگەرانیی خۆی لە نزیکبوونەوەی هاوپەیمانییەکەیان لە جەهەپە نیشاندەدا. هەروەها دوای ئەوەی کەمال کڵچدارئۆغڵو، سەرۆکی گستیی جەهەپە کرایە بەربژێری هاوپەیمانیی میللەت، ناڕەزایی خۆی نیشاندا و لێدوانی پێچەوانەی هاوپەیمانیی میللەتی بڵاودەکردەوە. رۆژی 22-3-2023 لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا لە پەرلەمانی تورکیا چەندین رەخنەی ئاراستەی ئەو میکانیزمە کرد، کە لەلایەن هاوپەیمانیی میللەت گیراوەتەبەر و گوتی، ئیی پارتی دەیەوێ کەسێک بەربژێر بکرێت کە سەرکەوتنی مسۆگەر بێت. 
 
رۆژی دووشەممە، دامەزراوەی باڵای هەڵبژاردنی تورکیا بە فەرمی هەریەک لە رەجەب تەیب ئەردۆغان، کەمال کڵچدارئۆغڵو، موحەڕەم ئینجە و سینان ئۆغانی وەکو چوار بەربژێر بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا راگەیاند. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

محەممەد ئوچووم، راوێژکاری ئەردۆغان

راوێژکاری باڵای ئەردۆغان: نابێت سیاسەتی ئەتنیکی بخرێتە پێش یەکپارچەیی خاکی تورکیاوە

راوێژکارێکی باڵای سەرۆککۆمار و جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی سیاسەتەکانی یاسایی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا، لە شیکارییەکدا، تیشکی خستووەتە سەر هەنگاوەکانی پڕۆسەی گواستنەوە بەرەو "تورکیایەکی بێ تیرۆر". راوێژکارەکە جەختی کردووەتەوە، ئەم پڕۆسەیە بە سەرکردایەتیی ئەردۆغان، هەڵوێستی پێداگرانەی دەوڵەت باخچەلی، مەهەپە و ئیرادەی بەهێزی هاوپەیمانیی گەل و کارکردنی وردی دامەزراوەکانی دەوڵەت بە سەرکەوتوویی بەردەوامە