کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

سەزایی تەمەللی، بریکاری سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی)

سەزایی تەمەللی، بریکاری سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی)

تورکیا

دەم پارتی: پێشهاتی ئەرێنی لە پرۆسەی چارەسەری، رۆڵی لە بەدیموکراسیبوونی سووریا دەبێت

دیار سلێمان

دیار سلێمان

29-08-2025
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
دیار سلێمان
دیار سلێمان29-08-2025

بابەتی پەیوەندیدار

سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا لەبارەی پڕۆسەی چارەسەری: مۆدێلێکی سەرکەوتووە لە جیهاندا
تورکیا27-11-2026

سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا لەبارەی پڕۆسەی چارەسەری: مۆدێلێکی سەرکەوتووە لە جیهاندا

یاریدەدەری سەرۆککۆماری تورکیا: پرۆسەی چارەسەری بەردەوامە و چوار لیژنەی لاوەکی دەستیان بەکارکردووە
تورکیا27-11-2026

یاریدەدەری سەرۆککۆماری تورکیا: پرۆسەی چارەسەری بەردەوامە و چوار لیژنەی لاوەکی دەستیان بەکارکردووە

داوای هەڵگرتنی پارێزبەندیی مستەفا ساریگوڵ رادەستی پەرلەمان کرا
تورکیا27-11-2026

داوای هەڵگرتنی پارێزبەندیی مستەفا ساریگوڵ رادەستی پەرلەمان کرا

 
رووداو دیجیتاڵ

بریکاری سەرۆکی فراکسیۆنی دەم پارتی دەڵێت، بۆ بەرەوپێشچوونی پرۆسەی چارەسەری، دەبێ هەنگاوی یاسایی بۆ سیاسەتکردنی گەریلاکانی پەکەکە لە تورکیا بنرێ؛ ئاماژە بەوەش دەکات، ''روودانی پێشهاتی ئەرێنی لەبارەی پرۆسەکە لە تورکیا، رۆڵی لە بەدیموکراسیبوونی سووریاش دەبێت.''
 
سەزایی تەمەللی، بریکاری سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) رۆژی هەینی، 29ی ئابی 2025 لە هەڤپەیڤینێکیدا لەگەڵ میدیایەکی نزیک لە پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لەبارەی پرۆسەی چارەسەری قسەی کرد.
 
بە گوتەی تەمەللی، بۆ بەرەپێشبردنی پرۆسەکە، پێویستە حکومەتی تورکیا هەنگاوی یاسایی بۆ سیاسەتکردنی گەریلاکانی پەکەکە لە تورکیا بنێت؛ گوتیشی، ''ئەگەر هەنگاو لەمبارەیەوە نەنرێت، ناتوانرێ هەنگاو لە بابەتەکانی دیکەش بنرێت، ئەگەر هەنگاویش بنرێت، کەموکوڕی تێدا دەبێت.''
 
بریکاری سەرۆکی فراکسیۆنی دەم پارتی سەبارەت بە کاریگەریی پرۆسەکە لەسەر رۆژئاوای کوردستان و سووریا باسی لەوە کرد، ''روودانی پێشهاتی ئەرێنی لەبارەی پرۆسەکە لە تورکیا، رۆڵی لە بەدیموکراسیبوونی سووریاش دەبێت.''
 
پرۆسەی چارەسەریی ئەمجارەی تورکیا 1ی تشرینی یەکەمی پار بە دەستپێشخەریی دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی تورکیا (مەهەپە) دەستیپێکرد.
 
بە مەبەستی سەرخستنی پرۆسەکە، عەبدوڵڵا ئۆجەلان 27ـی شوباتی ئەم ساڵ داوای لە پارتەکەی کرد کۆنگرە ببەستێت، خۆی هەڵبوەشێنێتەوە و چەک دابنێت.
 
پەکەکە لە 5-7ـی ئایاری ئەم ساڵ، 12ـەمین کۆنگرەی خۆی بەست و بڕیاری کۆتاییهێنان بە خەباتی چەکداری و خۆهەڵوەشاندنەوەی دا.
 
رۆژی 11ی تەممووزی ئەم ساڵ، 30 گەریلای پەکەکە لە رێوڕەسمێکدا لە ئەشکەوتی جاسەنە لە ناوچەی سوورداشی سەر بە پارێزگای سلێمانی بەشێوەیەکی سیمبوولی و وەک ''نیازپاکییەک'' چەکەکانیان سووتاند.
 

بابەتی پەیوەندیدار

سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا لەبارەی پڕۆسەی چارەسەری: مۆدێلێکی سەرکەوتووە لە جیهاندا
تورکیا27-11-2026

سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا لەبارەی پڕۆسەی چارەسەری: مۆدێلێکی سەرکەوتووە لە جیهاندا

یاریدەدەری سەرۆککۆماری تورکیا: پرۆسەی چارەسەری بەردەوامە و چوار لیژنەی لاوەکی دەستیان بەکارکردووە
تورکیا27-11-2026

یاریدەدەری سەرۆککۆماری تورکیا: پرۆسەی چارەسەری بەردەوامە و چوار لیژنەی لاوەکی دەستیان بەکارکردووە

داوای هەڵگرتنی پارێزبەندیی مستەفا ساریگوڵ رادەستی پەرلەمان کرا
تورکیا27-11-2026

داوای هەڵگرتنی پارێزبەندیی مستەفا ساریگوڵ رادەستی پەرلەمان کرا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە