وەزیری بەرگریی تورکیا لەبارەی پرۆسەی چارەسەری: بەوپەڕی هێزەوە کاری بۆ دەکەین

30-08-2025
دیار سلێمان
دیار سلێمان
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

وەزیری بەرگریی تورکیا لەبارەی پرۆسەی چارەسەریی وڵاتەکەی دەڵێت، ''بەوپەڕی هێزەوە کاری بۆ دەکەین و بە هەنگاوی دڵنیاوە بەرەو ئاییندە دەڕۆین.''
 
یاشار گولەر، وەزیری بەرگریی تورکیا لە ئەنقەرە گوتارێکی پێشکێش کرد و بەشێکی قسەکانی تایبەت بوون بە پرۆسەی چارەسەری.
 
گولەر ئاماژەی بەوە کرد، شەڕی چەند دەیەی پەکەکە و سوپای وڵاتەکەی زیانی بە ئابووریی تورکیا گەیاندووە؛ جەختیشی لەوە کردەوە، وڵاتەکەی رژدە لەسەر کۆتاییهێنان بەو شەڕە.
 
وەزیری بەرگریی تورکیا پرۆسەی چارەسەری بە ''ئامانجی دووەمین سەت ساڵەی تورکیا'' ناوبرد و گوتی، ''بەوپەڕی هێزەوە کار بۆ ئەم پرۆسە مێژووییە دەکەین و بە هەنگاوی دڵنیاوە بەرەو ئاییندە دەڕۆین.''
 
پرۆسەی چارەسەریی ئەمجارەی تورکیا 1ی تشرینی یەکەمی پار بە دەستپێشخەریی دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی تورکیا (مەهەپە) دەستیپێکرد.
 
بە مەبەستی سەرخستنی پرۆسەکە، عەبدوڵڵا ئۆجەلان 27ـی شوباتی ئەم ساڵ داوای لە پارتەکەی کرد کۆنگرە ببەستێت، خۆی هەڵبوەشێنێتەوە و چەک دابنێت.
 
پەکەکە لە 5-7ـی ئایاری ئەم ساڵ، 12ـەمین کۆنگرەی خۆی بەست و بڕیاری کۆتاییهێنان بە خەباتی چەکداری و خۆهەڵوەشاندنەوەی دا.
 
رۆژی 11ی تەممووزی ئەم ساڵ، 30 گەریلای پەکەکە لە رێوڕەسمێکدا لە ئەشکەوتی جاسەنە لە ناوچەی سوورداشی سەر بە پارێزگای سلێمانی بەشێوەیەکی سیمبوولی و وەک ''نیازپاکییەک'' چەکەکانیان سووتاند.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لە لای راستەوە: تونجەر باکرهان، ئۆزگور ئۆزەل، ئەحمەد داودئۆغڵو، ئەردۆغان.

'کێ جەللادی کوردە؟' ئاکپارتی لاپەڕەی کۆن و جەهەپە لاپەڕەی نوێ هەڵدەداتەوە

"کێ جەللادی کوردە؟" ئەو دەستەواژەیە رۆژەڤی تورکیای بەخۆیەوە سەرقاڵ کردووە، دەسەڵات، ئۆپۆزیسیۆن بە "جەللادەکە" دەزانێت و ئۆپۆزیسیۆنیش، دەسەڵات بە کوشتنی کوردان تۆمەتبار دەکات.