بەرلینالە خەڵاتی ورچی زێڕینی شانازی دەبەخشێتە میشێل یۆ
فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی بەرلین (بەرلینالە)، خەڵاتی ورچی زێڕینی شانازیی 2026 دەبەخشێتە میشێل یۆ، خانمە ئەکتەری براوەی خەڵاتی ئۆسکار، ئەمەش وەک رێزلێنانێک بۆ کاروانی پڕ دەستکەوتی لە بواری سینەمادا.