هاوسەرۆکی دەم پارتی: 3000 کۆبوونەوەمان بۆ سەرخستنی پرۆسەی چارەسەری کردووە
هاوسەرۆکی دەم پارتی دەڵێت، گۆڕانکارییەکانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، تورکیای ناچار کردووە، جارێکی دیکە پرۆسەی چارەسەری پرسی کورد لەو وڵاتە بێنێتەوە بەرباس، هەروەها دەڵێت ئەوان وەکو دەمپارتی زیاتر لە 3000 کۆبوونەوەیان کردووە بۆ سەرخستنی پرۆسەی چارەسەری.