رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ باڵيۆزى ئيتاڵيا له عێراق کۆبووەوە. جه‌ختى له گرنگيى په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ئيتاڵيادا كرده‌وه و باسیان لە پێکهێنانی حکومەت و پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا کرد.
رۆژی چوارشەممە، 08-10-2025 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە نيكۆلۆ فۆنتانا، باڵيۆزى ئيتاڵيا له عێراق کرد. لەبارەی کۆبوونەوەکەیان سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە.
نێچیرڤان بارزانی لە دیدارەکەدا سوپاسى پشتگيرى و هاوكارييه‌كانى ئيتاڵياى بۆ هه‌رێمى كوردستان كرد.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، هەردوولا جەختیان لە گرنگیی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئیتاڵیا کردەوە.
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە: "لاى خۆيه‌وه به‌ڕێز فۆتانا دووپاتى كرده‌وه كه وڵاته‌كه‌ى به بايه‌خه‌وه له په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا ده‌ڕوانێت و خوازياره له هه‌موو بواره‌كاندا، بره‌وى زياتر به هاريكاريى هاوبه‌شى نێوانيان بدات."
"هه‌وڵه‌کانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، پرۆسه‌ی ئاشتی له تورکیا، دۆخی سووریا و پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو." سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان وا دەڵێت.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ