ماهیر ئەمین و هێمن حوسێن دوای 25 ساڵ پێکەوە کارکردن دوێتێک بڵاودەکەنەوە
هەردوو هونەرمەند ماهیر ئەمین و هێمن حوسێن، نوێترین بەرهەمی هونەریی هاوبەشیان بە ناوی (گوڵچنین) لە شێوەی ڤیدیۆکلیپ بڵاوکردەوە. بەرهەمەکە گەشتێکە بەنێو گۆرانییە فۆلکلۆرییە کوردییەکاندا و یەکەم کاری دوێتی ئەو دوو هونەرمەندەیە لەمساڵدا.