کارگەی دروستکردنی کارتۆن و پاکەت
بۆ یەکەمین جار لە باشوری کوردستان و عێراق کەرگەیی بەرهەمهێنانی گشت جۆرە کارتۆنێکی بەروبومی خۆراکی و تەندروستی و بەرهەمە پیشەسازییەکانی دیکە لە هەولێر دامەزرا.
کارتۆن یان پاکەت چەند جۆرێکی هەیە بە پێی بەکارهێنانەکانیان . ئەو کارتۆنەی کە بۆ بەرهەمە خۆراکی و دەرمان بەکاردەهێنرێت جیاوازە لەو کارتۆنەی کە بۆ بەروبومە بیناسازییەکان لە رووی پێکاتەکەیەوە . بەرهەمهینان و رەنگ کردنی کارتۆن و پاکەت لە شاری هەولێر .
کارتۆن چەند جۆرێکی هەیە ، بە شێوەیەکی گشتی کارتۆن یاخود کاغەر لە دار دروستدەکرێت، کە جۆرە دارێکە کە بەشێوەیەکی گشتی لە دارستانەکانی روسیا و ئۆکرانیا و ئەڵمانیا و زۆر وڵاتی دیکە بە رێژەیەک هەن ، ئەو دارە دەبڕدێتەوە و دواتر ورد دەکرێت و هەویرێکی داری لێ بەرهەم دەهێنرێت و ئەو هەویرە پاشان دەکرێتە کاعەز بە چەندین شێواز و جۆر.
کیلنیکس و کاغەز و کارتۆن بەرهەمی ئەو جۆرە دارەن .
بەرهەم هێنانی کلینکس و کاعەز و کارتۆنیش لە دار بە پیشەسازییەکی قورس و گرنگ و ستراتیژی دادەنرێت و لە کەم وڵاتی جیهان ئەو جۆرە کارگانە هەن ، بۆیە زۆربەی کارگەکانی بەرهەمهێنانی کارتۆن و پاکەت و کاغەز و ماددە خامەکانیان لە وڵاتانی دیکەوە هاوردە دەکەن ، ئەم کارگەیە کاغەزی جۆرا و جۆر لە رووسیا و تورکیاوە هاوردە دەکات .
بەرنامەیەكی 24 خولەکی هەفتانەیە بۆ نمایشی پیشەسازی ناوخۆیی هەرێمی كوردستان. بایەخ بەو كاڵایانە دەدات كە لە هەرێمی كوردستان و لە كارگەكانی كوردستاندا بەرهەم دەهێنرێت
بهشی بكه لە