چه‌ند یاریزانێكی له‌شجوانیی كورد له به‌غدا سته‌میان لێده‌كرێت
ژمارەیەک یاریزانی لەشجوانیی هەولێر لە پرۆگرامی سپۆرت تایم گلەیی خۆیان ئاراستەی راهێنەرێک کرد، کە پێیان وایە ستەمی لێکردوون و مافی خواردوون و فێڵی لێکردوون لە پاڵەوانیەتیی عێراق لە بەغدا.
یاریزانه‌كان بڕیاربوو به ناوی یه‌ك یانه له به‌غدا یاریی بكه‌ن و گرێبه‌ستیان كردووه، به‌ڵام كه ده‌چنه بارودۆخێكی دیكه دێته پێشه‌وه و تاوه‌كو ئێستاش هیچ مافێكی داراییان وه‌رنه‌گرتووه.
له سپۆرت تایم به‌دواداچوون بۆ ئه‌م بابه‌ته كرا و هه‌ر چوار یاریزان "عه‌لی محه‌ممه‌د، محه‌ممه‌د عه‌لی خزر، گۆران عوسمان و یوسف محه‌ممه‌د" له ستۆدیۆ میوان بوو، هه‌روه‌ها دانا جومعه سكرتێری لقی هه‌ولێری یه‌كێتیی له‌شجوانیی كوردستان به‌شداریكرد و روونكردنه‌وه‌ی پێویستی خسته‌ڕوو.
ئامادە و پێشکەشکردن: ئەرسەلان عەبدوڵڵا
کۆنترۆڵ: هەرێم محەممەد
به‌شی بكه لە