"سپۆرت تایم" كێشەی یاریزانانی لەشجوانیی هەولێری بەرەو چارەكردن برد
دوای ئەوەی لە پرۆگرامی دوێنێ 1-4-2018ی سپۆرت تایم كێشەی ئەو چەند یاریزانەی لەشجوانیی شاری هەولێرمان خستەڕوو، كە بە گوتەی خۆیان لەلایەن راهێنەرەكەیان لە بەغدا و لە پاڵەوانیەتیی عێراق ستەمیان لێكراوە و مافیان خوراوە، لە پرۆگرامی ئەمڕۆشدا 2-4-2018، بەدواداچوونی زیاترمان بۆ كێشەكە كرد و هەریەكە لە سەرۆكی لقی هەولێری یەكێتیی لەشجوانی ئەحمەد خەیات و سكرتێری یەكێتییەكە دانا جومعە هاتنە سەرهێڵ و لە بەرنامەكە بەشداربوون، هاوكات ئاشكرایانكرد، كە كێشەی یاریزانەكان لەگەڵ راهێنەرەكەیان خەریكە بەرەو چارەكردن دەچێت.
هەروەها لە پرۆگرامەكەدا باس لە دواپێشهاتەكانی یاریی لەشجوانی لە عێراق و باشووری كوردستان كرا و ئاستی پەیوەندیی نێوان هەولێر و بەغداش لەسەر ئەو یارییەدا خرایەڕوو.
ئامادە و پێشكەشكردن: ئەرسەلان عەبدوڵڵا
كۆنتڕۆڵ: هەرێم محەممەد

بهشی بكه لە