قۆناخی هه‌شتی چامپیۆنزلیگ و یاریی لوتكه‌ی یوڤێنتوس و ریال مه‌درید
ئه‌مشه‌و یارییه‌كانی چوونی قۆناخی هه‌شتی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا "چامپیۆنزلیگ" ده‌ستپێده‌كات و دوو یاری به‌ڕێوه‌ده‌چن.
ریال مه‌دریدی ئیسپانی و پاڵه‌وانی ئه‌وروپا رووده‌كاته تۆرین بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی یوڤێنتوسی ئیتالی، كه یارییه‌كه زیاتر كه‌شێكی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی به‌سه‌ردا زاڵه، دوای ئه‌وه‌ی له یاریی كۆتایی وه‌رزی رابردووی خوله‌كه‌دا ریال مه‌درید به 4-1 گۆڵ له یوڤی برده‌وه.
یارییه‌كه‌ی دیكه‌ی ئه‌مشه‌و، به‌یه‌كگه‌یشتنی هه‌ردوو یانه‌ی سێڤییای ئیسپانی و بایرن میونشنی ئه‌ڵمانی ده‌بێت له‌سه‌ر یاریگه‌ی ئه‌وه‌ی یه‌كه‌مدا، كه بۆ یه‌كه‌مجاره هه‌ردوو تیپ به‌رامبه‌ر یه‌كدی بوه‌ستنه‌وه له خوله فه‌رمییه‌كاندا.
له پرۆگرامی سپۆرت تایمدا شرۆڤه بۆ هه‌ردوو یاری كرا، به میوانداریی سه‌نگه‌ر ستار پرۆدیوسه‌ری هه‌واڵه وه‌رزشییه‌كان له رووداو، هه‌روه‌ها ئه‌حمه‌د سه‌نگاوی په‌یامنێری رووداو و شرۆڤه‌كاری تۆپی پێ.
ئاماده و پێشكه‌شكردن: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا
كۆنترۆڵ: سۆران حوسێن
به‌شی بكه لە