چامپیۆنزلیگ.. رۆما چۆن به‌رامبه‌ر بارسا ده‌وه‌ستێته‌وه، كلۆپ و گواردیۆلا چی ده‌كه‌ن؟
ئه‌مشه‌و دوو یاریی دیكه له یارییه‌كانی چوونی قۆناخی هه‌شتی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا "چامپیۆنزلیگ" دێنه ئه‌نجامدان و تێیدا بارسێلۆنای ئیسپانی میوانداریی رۆمای ئیتالی ده‌كات، هه‌روه‌ها له دیدارێكی تایبه‌تیی ئینگلیزی‌دا، لیڤه‌رپوول له یاریگه‌ی خۆیدا به‌رامبه‌ر مانچێسته‌ر سیتی یاریی ده‌كات.
هاوكات هه‌ردوو یانه‌ی ریال مه‌درید و بایرن میونشن له یارییه‌كانی شه‌وی رابردوودا بردنه‌وه‌ی گرنگیان به‌سه‌ر یوڤێنتوس و سێڤییادا تۆماركرد.
له پرۆگرامی سپۆرت تایمدا شرۆڤه و شه‌نوكه‌وی یارییه‌كانی ئه‌مشه‌و، هه‌روه‌ها شه‌وی رابردوو كرا، به میوانداریی شرۆڤه‌كاری تۆپی پێ ئاسام جه‌باری.
ئاماده و پێشكه‌شكردن: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا
كۆنترۆڵ: رێبین محه‌ممه‌د
به‌شی بكه لە