قۆناخی هه‌شتی یۆرۆپالیگ و چانسی تیپه گه‌وره‌كان
ئه‌مڕۆ یارییه‌كانی چوونی قۆناخی هه‌شتی یۆرۆپالیگ به‌ڕێوه‌ده‌چن و تێیدا چوار یاری دێنه ئه‌نجامدان، فۆكۆسی زیاتریش له‌سه‌ر یانه‌كانی ئارسیناڵی ئینگلیزی و ئاتلێتیكۆ مه‌دریدی ئیسپانییه، كه به‌ربژێری سه‌ره‌كین بۆ بردنه‌وه‌ی نازناوی ئه‌م وه‌رزه‌ی خوله‌كه.
له پرۆگرامی سپۆرت تایمدا له‌گه‌ڵ هه‌ردوو شرۆڤه‌كاری تۆپی پێ ئاری برادۆستی و كاروان گه‌ردی، شرۆڤه‌ی یارییه‌كانی ئه‌م گه‌ڕه‌ی خوله‌كه و چانسی تیپه‌كه به‌ربژێره‌كانی بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كه كرا.
ئاماده و پێشكه‌شكردن: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا
كۆنترۆڵ: هه‌رێم محه‌ممه‌د
سپۆرت تایم، بەرنامەیەکی رۆژانەی وه‌رزشیی رادیۆی رووداوە، پێنج رۆژ لە هەفتەیەکدا، لە رۆژانی یەکشەممە تا پێنج شەممە پێشکەش دەکرێت
ئەم بەرنامەیە به‌دواداچوون و شڕۆڤه بۆ گرنگترین و گه‌رمترین مژار و هه‌واڵه وه‌رزشییه‌كانی رۆژ ده‌كات له ئاستی كوردستان و جیهاندا.
سپۆرت تایم هه‌موو رۆژێك كاژێر 14:30 له لایه‌ن ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵاوه پێشكه‌شده‌كرێت.
به‌شی بكه لە