پرۆسه‌ی گواستنه‌وه‌ی یاریزانان له كوردستاندا چۆن به‌ڕێوه‌ده‌چێت؟
دوای كۆتاییهاتنی قۆناخی یه‌كه‌می خولی نایابی كوردستان و پشووی نێوان هه‌ردوو قۆناخ، ده‌رگه‌ی گواستنه‌وه‌ی یاریزانان له باشووری كوردستان كرایه‌وه، كه یه‌ك هه‌فته به‌رده‌وامده‌بێت، تێیدا چه‌ند یانه‌یه‌ك هه‌وڵی گواستنه‌وه‌ی یاریزانی پیشه‌گه‌ر ده‌ده‌ن، هه‌رچه‌نده باری دارایی یانه‌كانیش باش نییه.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی پرسیاری گرنگه، ئایه پرۆسه‌ی گواستنه‌وه‌ی یاریزانان له كوردستاندا چۆن به‌ڕێوه‌ده‌چێت، كێ ئه‌و كاره به‌ڕێوه‌ده‌بات و یاسا و رێنماییه‌كان چین.
له پرۆگرامی سپۆرت تایمدا به‌دواداچوون بۆ ئه‌و پرۆسه‌یه كرا و تێیدا سامان مه‌جید بریكاری یاریزانان له كوردستان و ئه‌نوه‌ر محه‌ممه‌د راهێنه‌ری یانه‌ی ئارارات به‌شدارییان كرد و وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی پرۆگرامه‌كه‌یان دایه‌وه، جگه له‌وه، محه‌ممه‌د كارێزی په‌یامنێری رووداو له هه‌ولێر، به هه‌ندێك زانیاری به‌شداریی كرد.
ئاماده و پێشكه‌شكردن: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا
كۆنترۆڵ: هه‌رێم محه‌ممه‌د
سپۆرت تایم، بەرنامەیەکی رۆژانەی وه‌رزشیی رادیۆی رووداوە، پێنج رۆژ لە هەفتەیەکدا، لە رۆژانی یەکشەممە تا پێنج شەممە پێشکەش دەکرێت
ئەم بەرنامەیە به‌دواداچوون و شڕۆڤه بۆ گرنگترین و گه‌رمترین مژار و هه‌واڵه وه‌رزشییه‌كانی رۆژ ده‌كات له ئاستی كوردستان و جیهاندا.
سپۆرت تایم هه‌موو رۆژێك كاژێر 14:30 له لایه‌ن ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵاوه پێشكه‌شده‌كرێت.
به‌شی بكه لە