بایه‌خنه‌دان به كچه پاڵه‌وانه‌كانی به‌رزكردنه‌وه‌ی قورسایی له كوردستان
سێ كچه یاریزانی شاری هه‌ولێر، ئۆشین، ئیسرا و ئیناس، له‌گه‌ڵ باوكیان، كه موحسین عه‌زیزی راهێنه‌ری به‌رزكردنه‌وه‌ی قورسایی كچانی هه‌ولێر و هه‌ڵبژارده‌ی عێراقه، له‌م ماوه‌یه‌ی رابردوودا زۆرترین ده‌ستكه‌وتیان به‌ده‌ستهێناوه له ئاستی یارییه‌كه‌یاندا.
به جۆرێك له دواپاڵه‌وانیه‌تیی وڵاتانی رۆژئاوای ئاسیا، كه له به‌حرێن كرا، هه‌رسێ كچه یاریزان 21 میدالیای زێڕیان به‌ده‌ستهێنا، به‌ڵام له باشووری كوردستان و به تایبه‌تی له لایه‌ن به‌رپرسانی ده‌زگه وه‌رزشییه‌كانه‌وه بایه‌خیان پێ‌نادرێت و پاڵپشتیی ناكرێن، بۆیه ئه‌مه‌ش بووه‌ته جێی دڵته‌نگی راهێنه‌ره‌كه و هه‌رسێ كچه یاریزانه‌كه‌ی.
له پرۆگرامی سپۆرت تایمدا میوانداریی به‌ڕێزان موحسین عه‌زیز راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی عێراق و ئۆشینی كچی كرا، كه یه‌كێكه له پاڵه‌وانه‌كان.
ئه‌وان باسیان له سه‌ركه‌وتنه‌كانی خۆیان كرد، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا باسیان له‌و بێبایه‌خییه‌ش كرد، كه به‌رامبه‌ر ئه‌وان هه‌یه و ئاوڕیان لێنادرێته‌وه.
ئاماده و پێشكه‌شكردن: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا
كۆنترۆڵ: هه‌رێم محه‌ممه‌د
به‌شی بكه لە