تێڕوانینی ئیسلام بۆ رۆح

24 March 2024
تێڕوانینی ئیسلام بۆ رۆح

5:00
بوشرا کەسنەزانی: دەبێت دڵ بە راوێژکاریی عەقڵ سەرۆکایەتی جەستە بکات.

17:00
د.محەممەد خانی: لە دەروونزانی دا نازانین رۆح چییە.

29:00
د. مورشید خەزنەوی: تەسەوفی ئەمڕۆ عەقڵ ژێردەست دەکات

30:00
د. مورشید خەزنەوی: لە تەسەوفدا ئەوەی شێخێکی نەبێت شەیتان شێخی ئەوە.

34:00
جاسم کەلاری: کەس نازانێت رۆح چییە 


تێڕوانینی ئیسلام بۆ رۆح، مژاری بەرنامەیەکی دیکەی باوەڕنما بوو، بە میوانداری د. محەممەد خانی، دەروونناسی پەروەردەیی و مامۆستای زانکۆ، هەروەها مورشید خەزنەوی، دکتۆرا لە فیقهی ئیسلامی و مامۆستا جاسم کەلاری، ماستەر لە فیقهی ئیسلامی و پێشنوێژ و گوتارخوێن، هەروەها دکتۆر بوشرا کەسنەزانی، مامۆستای زانکۆ

سەرەتا دکتۆر بوشرا کەسنەزانی روونیکردەوە مرۆڤ هەموو خەمی بووە بە خزمەتکردنی جەستەی، لەکاتێکدا تەنیا 5٪ گرنگی بە رۆحی دەدات و دەڵێت "پێش ئەوەی خودا بناسی، پێویستە خۆت بناسی، واتە دەبێت دڵ بە راوێژکاریی عەقڵ سەرۆکایەتی جەستە بکات، چونکە تەندروستبوونی عەقڵ یەکسانە بە تەندروستبوونی کەسەکە، ئەمە لەکاتێکدایە کە لە تەسەوف دا دڵ پادشای جەستەیە نەک عەقڵ".

لای خۆیەوە د. محەممەد خانی ئاماەژەی بەوەکرد، مرۆڤ پێکهاتووە لە پێنج بەش؛ باوەڕ، هەست، سۆز، خواست و ئیرادە و سەبارەت بە رۆحیش گوتی "لە دەروونزانی دا نازانین رۆح چییە، بەڵام من رۆح ناودەنێم سۆز، کە لاینێکی گرنگە و پیویستی بە پەروەردەکردنێکی باش هەیە".

د. مورشید خەزنەوی بەوە دەستیپێکرد کە ئەو کوڕی خانەوادەی گەورەترین شێخی تەریقەتی نەقشبەندیییە، بەڵام سەرو رێگەی زۆر لەگەڵ تەکیە و شێخ و تەسەوفدا یەکیان نەدەگرتووە و رایگەیاند، جگە لە ئیسلام لە ئایینەکانی دیکەش گرنگی بە رۆح دەدرێت و گوتی "تەسەوفی ئەمڕۆ تەسەوف نییە، تەسەوفی ئەمڕۆ عەقڵ ژێردەست دەکات، بەشێوەیەک لە تەسەوفدا ئەوەی شێخێکی نەبێت شەیتان شێخی ئەوە".

مامۆستا جاسم کەلاری لە بارەی رۆحەوە گوتی" کەس نازانێت رۆح چییە و شتێکی شاراوەیە و پێویستیشی بە یاسا نییە بۆ ئارامبوون".