شنگال
بڕیار بوو توركیا له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق له‌سه‌ر یه‌كلاكردنه‌وه‌ی مه‌له‌فی شه‌نگال رێكبكه‌ون. به‌گوته‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا مه‌ولود چاوشئۆغلو، حكومه‌تی عێراق ره‌زامه‌ندی پیشانداوه به چۆل كردنی شنگال و ته‌واوی ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق له چه‌كدارانی په‌كه‌كه.
هه‌ڕه‌شه و فشاره‌كانی توركیا بۆ سه‌ر شنگال له پاش 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه زیادی كردووه. ئه‌و دۆخه‌ی ئێستای عێراقیش پێیدا تێپه‌رده‌بێت، توركیا به ده‌رفه‌تی ده‌بینێت، هه‌ر بنكه‌یه‌كی په‌كه‌كه‌ی بوێت له بن ده‌ستی هێزه عێراقییه‌كان بۆردومانی ده‌كات.
نزیكه‌ی 1000 پێشمه‌رگه له‌ناو جه‌رگه‌ی هێزه عێراقییه‌كان بۆ پاراستنی مه‌زاری شه‌ره‌فه‌دین كه مه‌زارێكی پیرۆزی كوردانی ئێزیدیه ماونه‌ته‌وه‌و پاشه‌كشێیان نه‌كردووه. قاسم شه‌شۆ فه‌رمانده‌ی هێزه‌كه، گله‌یی ده‌كات و ده‌ڵێت نه‌ده‌بوو پێشمه‌رگه شنگال به‌بێ شه‌ڕ بكشێنێته‌وه. پێی وایه به‌بێ گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه ناتوانرێت ئارامی بۆ شنگال بگه‌ڕێته‌وه. داوا له شه‌ڕڤانانی په‌كه‌كه‌ش ده‌كات خۆیان له شوێنی نیشته‌جێكردنی خه‌ڵك به‌دووربگرن، هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا گه‌یشتووه‌ته ئاستێك كه له خانه‌سوور و ناوچه سنورییه‌كانی رۆژئاوای كوردستان خه‌ڵكی شوێنی خۆیان چۆڵ بكه‌ن جارێكی دیكه ئاواره ببنه‌وه.
بێ ترس بەرنامەیەكی بنكۆڵكاری هەفتانەیە. بەرنامەیەكی مەیدانییە بەشێوەیەكی بنكۆڵكاری بەدوای رووداوە گەرم و گرنگەكانی كوردستان و ناوچەكەدا دەچێت. بایەخ بە زانیاری پشتڕاستكراوەو دیمەنی ڤیدیۆیی رووداوەكان دەدات، بۆ ئەوەی وێنەیەكی زیندووی رووداوەكان بداتە بینەر .
مژار و رووداوە گەرم و ناڕوونەكان دەبنە مژاری ئەو بەرنامەیە. بەشێوەیەكی ڤیدیۆیی تۆمار دەكرێت، هەموو لایەنەكانی رووداوەكە و مژارەكە باسدەكرێن. لێكۆلینەوە لە زانیارییە باسكراوەكان دەكات، راستییەكانیان رووندەكاتەوە. زانیاری و ڤیدیۆ، پێكەوە وێنەكە بەتەواوی پیشانی بینەر دەدەن.